سێ کەس لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
03:11 - 06/05/2025
زەمەن:-
لە دوو سایدی نێوان سەیدسادق و هەڵەبجە، ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت روویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٥، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی پیکابەوە، کە بەپێی زانیارییەکان هۆکاری رووداوەکە لەدەستدانی کۆنترۆڵ بووە لەلایەن شۆفێرەکەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندران کە تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
هاوکات، ئەو سێ کەسەی کە لە ڕووداوەکەدا، گیانیان لەدەستداوە، منداڵێکی شەش ساڵان و دوو ژن کە تەمەنیان نزیکەی 40 ساڵە