175 کوردستان

پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و باران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت

01:40 - 05/05/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: تاوەباران و هەورە بروسکە لەناو سەنتەری شارەکان بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی پێسبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بۆ سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بۆ ماوەیەکی کەم پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت بەرەو ناوچە سنووریەکان.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، پێشبینی چالاک بوونی خێرایی با دەکرێت لەزوربەی ناوچەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی توزو خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم تا کاتەکانی ئێوارە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلە، لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور زیاتر دادەبەزێت.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمیک تاوە باران و هەورە بروسکە بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن