نرخى هێلکە بەرزبووەوە
07:26 - 30/04/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان نرخى هێلکە نزیکەى دووهێندە بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ نرخى یەک کارتۆن هێلکە لە شارى سلێمانى لە 40 هەزار دینارەوە بۆ 60 هەزار دینار بەرزبووەوە، نرخى یەک تەبەق هێلکە بە پێنج هەزار و 500 دینار بۆ شەش هەزار دینارە، لە هەندێک دوکان پێنج هێلکە بە هەزار دینار دەفرۆشرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانى بەرزبوونەوەى نرخى هێلکە، هەناردەکردنیەتى بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراق، ئەگەر حکومەت فریاى نەکەوێت نرخەکەى گرانتریش دەبێت.