پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:55 - 29/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممەوە کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووريیەکانى باکوور نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوود لە هەوادا، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
هاوکات کەشناسی هەرێم ئاماژەی بە بڕی بارانبارینی ناوچەکانی هەرێم کردووە و دەڵێت: بڕى باران بارین لە وێستگە جیاجیاکانى هەرێم لە کاتژمێر نۆی بەیانى دوێنێ تا کاتژمێر نۆى بەیانى ئەمڕۆ بەم جۆرە بووە:
سلێمانى 1.2 ملیمەتر
چەمچەماڵ 0.6 ملیمەتر
سەید سادق 6.0 ملیمەتر
بازیان 1.4 ملیمەتر
بەرزنجە 0.6 ملیمەتر
ماوەت 0.5 ملیمەتر
پێنجوێن 2.3 ملیمەتر
قڕگە 3.5 ملیمەتر
قەرەداغ 3.8 ملیمەتر
سیتەک 3.9 ملیمەتر
یاخسەمەر 0.7 ملیمەتر
چوارتا 5.5 ملیمەتر
دووز 0.4 ملیمەتر
خانەقین 0.6 ملیمەتر