هەفتەی داهاتوو مووجە دەنێردرێت
01:45 - 29/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە عێراق ڕایگەیاند: مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێردرێت بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ئاشکرایکرد، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نیسان تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نییە و چاوەڕێی واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت کە لە گەشتی دەرەوە بووە.
وتیشی: دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکرایە، بەڵام دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.