101 ئابوری

نرخی زێڕ فڕیی

09:46 - 14/03/2025

زه‌مه‌ن - ئابوری

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٤ دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٧ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٧ هەزار دینارە

 لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن