بەهای لیرەی سوری دووقات بەرزبوەوە
            
                 02:02 - 08/12/2024 
        
            
            
              
               
            
            
       
زەمەن:-
 
 بەهای لیرەی سوری لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، دووقات بەرزبوەوە، و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
 
 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەهای یەک ملیۆن لیرەی سووری، لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، گەیشتووەتە ٢٨٥ هەزار دینار.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، پێش تەشەنەسەندنی شەڕ، یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 100 هەزار دینار بوو.
 هاوکات، ئێستا یەک ملیۆن لیرەی سووری بەرامبەر 190 دۆلارە، لەکاتێکدا پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، 67 دۆلار بوو.