736 ئابوری

نرخی دۆلار دابەزی

06:29 - 24/11/2024

زەمەن - ئابوری

ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان 100 دۆلار بە 150,500 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لە کاتى کردنەوەى بازاڕیش 100 دۆلار بەرامبەر 150,550 دینار بوو.

ئێستا لە گروپاتى تێلەگرام و لە نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە هەولێر و سلێمانى، 100 دۆلار بە 150,150 دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 284 ملیۆن و 547 هەزار دۆلاری خستەڕوو، 10 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن