نرخی نەوت ئاستێكی نزمی تۆماركرد
09:03 - 01/06/2023
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نرخێكی نزمی تۆماركرد و یەك بەرمیل لە خوار 73 دۆلارەوەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73 دۆلار و 99 سەنتە، نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 68 دۆلار و 37 سەنتە، لە ماوەی هەفتەیەكدا نرخی نەوت پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزیوە.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نهوت بۆ 130 دۆلار بهرزبۆوه، ئهوهش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كهنرخی نهوتی بهرزكردهوهو ژمارهی پێوانهیی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
بەنیسبەت هەرێمی كوردستان و عێراقەوە، بەرزبوونەوە و داكشانی نرخی نەوتی جیهانی، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر داهات هەیە بەو پێیەی سەرچاوەی یەكەمی داهاتە.
لە دوای رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕوان دەكرێت بەرزو نزمی نەوت كاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران نەبێت، بەو پێیەی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە دێت، هاوكات حكومەتی عێراق خاوەن یەدەگێكی زۆرە و مانگی رابردوو گەیشتە 115 ملیار دۆلار، ئەوەش گرەنتی موچەی فەرمانبەران دەكات