101 ئابوری

ئاژانسی (سی ئێن بی سی) ئەمریکی: ئه‌ردۆگان هۆكاری راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌

02:43 - 26/05/2023


زه‌مه‌ن - ئابوری
ئاژانسێكی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه‌ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان پەیوەستە بە ئەنجامی خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا.

لە ٢٥ ئاداری ئەمساڵەوە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە بۆ بازاڕەکانی جیھان راگیراوە، كه‌ رۆژانە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل بووە.

به‌پێی راپۆرتێك كه‌ ئاژانسی (سی ئێن بی سی) ئەمریکی هۆكاری ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بەھۆی خەمساردی حکومەتی تورکیاوەیه‌ كه‌ دەستیپێنەکردووە و خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەش کە ١٤ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، ھۆکارێکی سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوو.

سی ئێن بی سی، ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، بیانووەکەی تورکیا بریتییە لە پشکنینی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نەک بەھۆی بومەلەرزەکەی چەند مانگی رابردوو زیانی بەرکەوتبێت، بیانوویەکی زۆر لاوازە، بەڵکو راستییەکەی ئەوەیە ئەنجامی خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا وادەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە دیاری دەکات و ھۆکارە سەرەکییەش خودی رەجەب تەیب ئەردۆگان سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی پارتی دادو گه‌شه‌پێدانه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن