بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە
01:18 - 25/05/2023
268 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.
بانكەكە بە شێوەی حەواڵە و كاش بڕی 252 ملیۆن و 171 هەزار و 292 دۆلاری خستوەتەڕوو.
لەو بڕە، 219 ملیۆن و 71هەزار و 292 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 33 ملیۆن و 100 هەزاری بە شێوەی كاشە.
لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕی دراوی هەرێمی كوردستان بە 146 هەزار و 500 دینارە.