بانکى ناوەندى زیاتر لە 202 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە
12:21 - 26/03/2023
زەمەن_ئابوری
بڕی خستنەڕوی دۆلار بۆ ئەمڕۆ، لەلایەن بانکى
ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 202 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە
بڕی 202 ملیۆن 134 هەزار و 715 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 60 ملیۆن و
600 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 141 ملیۆن و 534 هەزار و 715 دۆلاریش بەشێوەی
حەواڵەیە.