نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كرد
09:14 - 17/11/2022
زه‌مه‌ن – ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە نزمبونەوە كرد و یه‌ك به‌رمیل لە خوار 92 دۆلاره‌وه‌یه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 91 دۆلار و 91 سه‌نت، هه‌روه‌ها خاوی ئه‌مریكی به 84 دۆلار و 50 سه‌نته.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.