نرخی نه‌وت (8) دۆلار به‌راورد به‌رۆژانی رابردوو دابه‌زی
08:46 - 21/07/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا رووی له دابه‌زین كرد و به‌به‌راورد به رۆژانی پێشوو)8) دۆلار دابه‌زیوه.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بە 69 دۆلار‌و 2 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش
به 66 دۆلار و 81 سه‌نته.
رۆژی 6-7-2021
نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلارى تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی
پێوانه‌ییی بوو له دووساڵی رابردودا.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
لە مانگی ئازاری
ساڵی رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش
نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.
دابه‌زینی ئه‌مجاره‌ی
نرخی نه‌وت دوای رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س هات له‌سه‌ر ئەوەى لە سەرەتاى
مانگى داهاتوەوە ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت زیاد بکەن.
بەپێى رێککەوتنەکە،
پشکى ئیمارات لەزیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت سێ ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل دەبێت
لە رۆژێکدا، هەروەها بەشداربوانى کۆبونەوەکە رێککەوتون لەسەر ئەوەى لەمانگى ئایارى
ساڵى (2022)وە هەریەک لە سعودیە و روسیا (11.5) ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەم
بهێنن.
هەروەها
عێراق و کوەیتیش ئاستى بەرهەمهێنان لە رۆژێکدا (150) هەزار بەرمیل زیاد دەکەن، ئەو
رێککەوتنە تاکو مانگى ئایارى ساڵى (2022) بەردەوام دەبێت.