نرخى نەوت روى لە دابەزین کرد
08:28 - 19/04/2021
زەمەن_ئابورى
نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهاندا رووى لە دابەزین کرد و له سه‌رووی 65 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
سه‌ر له‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 65 دۆلار و 53 سه‌نت و نه‌وتی
خاوی ئه‌مریكیش به 63 دۆلار و 2 سه‌نته بۆ هەر بەرمیلێک.
كۆتای مانگی
رابردوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند كه به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی
بوو له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا.
لە مانگی ئازاری
ساڵی رابردوو و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.