ئێران پاڵەوانێکی زۆرانبازی لەسێدارەدا
05:09 - 12/09/2020
"زه‌مه‌ن"
كۆماری ئیسلامی
ئێران، ئه‌مڕۆ پاڵەوانێکی زۆرانبازی لەسێدارەدا.
میدیای فەرمی ئێران
بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ نەوید ئەفکاری، زۆرانبازی ئێرانی، لەدوای ته‌واوبوونی
رێكاره یاساییه‌كان، لەسەر داوای کەسوکاری
کوژراوه‌كه، لەسێدارەدرا".
نەوید ئەفکاری، پاڵه‌وانی
زۆرانبازی ئێرانی بوو، بە کوشتنی فه‌رمانبه‌رێك له‌کاتی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە
ساڵی 2018 له‌شاری شیراز، تۆمه‌تبار كرا،
به‌ڵام ئه‌فكاری و پارێزه‌ره‌كه‌ی، تۆمه‌ته‌كه‌یان
ره‌تكرده‌وه. به‌ڵام دادگای تاوانه‌كان سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد.
پێشتریش هه‌ر یه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتی وه‌رزشوانانی جیهان، داویان له‌ئێران كردبوو كه ئه‌فكاری ئازاد بكات و له‌سێداره‌ی نه‌دا.