پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه حه‌زیان له ره‌نگی قاوه‌یی و ڕه‌شه
02:27 - 27/06/2020
سازدانی: زه‌مه‌ن
ئازاد تۆفیق: پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێت تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقییه‌وه وه‌كو پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه ناكات، وتی كه به حكومه‌تی هه‌رێمی وتووه "دوو مانگ موچه نه‌بێت هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت به ساحه‌ی ته‌حریر".
ئازاد تۆفیق، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "زه‌مه‌ن" باسی له دۆخی ئێستای پارێزگاكه‌ی ده‌كات‌و دوو هۆكاریش سه‌ره‌كیش دیاریده‌كات بۆ گه‌شه‌نه‌كردنی پارێزگاكه، "كات‌و بودجه".
زه‌مه‌ن: هه‌ڵه‌بجه له 2014ه‌وه بووه به پارێزگار، به‌ڵام هه‌ستناكرێت وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سیمای به پارێزگابوونی پێوه دیار نیه؟
ئازاد تۆفیق: هه‌ڵه‌بجه به ره‌سمی له 14ی3ی2014 ده‌بێته پارێزگا، له 10ی 6ی هه‌مان ساڵ موسڵ ده‌كه‌وێته ده‌ست داعش‌و بودجه له حكومه‌تی عێراقه‌وه نایه‌ت بۆ هه‌رێم نه‌وت بۆ 20 دۆلار داده‌به‌زێت ئه‌مه كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی له هه‌رێم كرد‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌و حكومه‌ی تازه پارێزگا بوو كاریگه‌ر ده‌بێت.
هه‌ڵه‌بجه شه‌ش ساڵه بووه‌ته پارێزگا ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ش نه‌بونایه شه‌ش ساڵ عومر نیه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، له 1962 دهۆك پارێزگایه بۆ 2019 په‌نجا ساڵ ده‌كات، به‌بۆچونی تۆ له دهۆك ئێستا قوتابخانه‌و پارك و جاده پێویست نیه ئه‌مه له پاش 51 ساڵه پێویستی پێیه‌تی ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه چۆن پێویستی پێی نیه، پێنج ساڵ و شه‌ش ساڵ عومر نیه بۆ سیمای به پارێزگابوون.
زه‌مه‌ن: فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌یه بۆ پێكهێنانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان تا ئێستا چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێكهێنراون؟
ئازاد تۆفیق: هه‌ندێكیان ماون بكرێنه‌وه‌و هه‌ندێكی تریان سه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵن.
زه‌مه‌ن: تۆ خۆت خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یت و شاره‌زایی سروشتی خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆن ئه‌توانرێت وابكرێت برینه‌كان سارێژبكرێن و ئیتر نه‌وترێت خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر گله‌یی ده‌كه‌ن؟
ئازاد تۆفیق: من مه‌قاله‌یه‌كم هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه له نێوان چه‌مك‌و جوگرافیادا، هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا جوگرافیایه‌ك نیه بوترێت هه‌شتا كیلۆمه‌ترێكه‌و ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی سلێمانیه‌وه‌و لای رۆژهه‌ڵاتی شنروێ و لای رۆژئاوای فڵانه شوێنه، هه‌ڵه‌بجه بووه به چه‌مك، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه حه‌زیان له ره‌نگی قاوه‌یی و ڕه‌شه ئاخر له‌وێ پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید ده‌بن‌و له‌وێ 200 دایك و باوك چاوه‌ڕیی هاتنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، بریندارمان هه‌یه هه‌فته‌ی پێشوو له به‌ریتانیا مردووه، ئێ ماڵێك برینداری هه‌بێت‌و ماڵێك شه‌هیدی هه‌بێت پێكه‌نینیان تێدا كه‌مه، به‌ڵێ هه‌ڵه‌بجه ماته‌میه‌كی پێوه‌دیاره، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه ژن‌و ژنخوازی تێدایه، پێكه‌نین‌و زه‌وق و شه‌وقیشی تێدایه.
زه‌مه‌ن: ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ئێوه دابینكراوه چه‌نده‌و چه‌ند به‌شتان ده‌كات، بودجه‌ی سه‌ربه‌خۆتان هه‌یه؟
ئازاد تۆفیق: بودجه‌ی دیاریكراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه نیه.
زه‌مه‌ن: به چه‌ند بڕه پاره ئێوه ده‌توانن ده‌ستی ئاوه‌دانی بگه‌یه‌ننه هه‌ڵه‌بجه؟
ئازاد تۆفیق: ئێمه 152 پرۆژه‌مان هه‌یه‌له 2014ه‌وه وه‌ستێنراون، ئه‌م پرۆژانه زیندوبكه‌ینه‌وه هه‌ڵه‌بجه سیمای شارستانی و پارێزگابوونی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نگه پێویستمان به سه‌دان ملیۆن دۆلار هه‌بێت بۆ ئه‌و پرۆژانه.
زه‌مه‌ن: ئه‌وه‌نده‌ی من به هه‌ڵه‌بجه‌دا گه‌ڕابم بازاڕ‌و شوێنه بازرگانیه‌كانی‌و جاده‌و رێگاوبانه‌كانی هه‌ر وه‌كو جارانن؟
ئازاد تۆفیق: ئه‌گه‌ر بڵێین له هه‌ڵه‌بجه شت نه‌كراوه وانیه، ئێستا له هه‌ڵه‌بجه پارك و باخچه‌ی ساوایان‌و زانكۆ هه‌یه، جاده‌ی دوو ساید‌و یاریگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، هه‌ڵه‌بجه‌ی 2005و هه‌ڵه‌بجه‌ی 2015 جیاوازیان زۆره، ئه‌وسا له نێوان عه‌بابه‌یلێ و هه‌ڵه‌بجه ده‌شتایی هه‌بوو ئێستا پڕبوه‌ته‌وه، ئێستا زه‌مه‌قی و هه‌سه‌نئاوا گه‌ڕه‌كێكن له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر پێمان وابێت هیچ نه‌كراوه وانیه، به‌س من به به‌ڕێزت ده‌ڵێم من ئه‌گه‌ر قاچم‌و سه‌رم‌و قۆڵم نه‌خۆشبن جیاوازه له كه‌سێك كه یه‌ك شوێنی نه‌خۆش بێت، هه‌ڵه‌بجه پێنج هه‌زار شه‌هیدی كیمیاباران و 200 منداڵی ونبووی هه‌یه، 10 هه‌زار برینداری هه‌یه، له‌م شه‌ش ساڵه‌دا كه بووه به پارێزگا كه‌مترین لای لێده‌كرێته‌وه چونكه قه‌یران هه‌بووه.
زه‌مه‌ن: قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌وترێت كه ناوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌ن، به‌س ناو شاری هه‌ڵه‌بجه حساب ده‌كه‌ن؟
ئازاد تۆفیق: نه‌خێر لای من وانیه، هه‌میشه من هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور، هه‌ورامان، به‌یه‌ك ده‌ڤه‌ر‌و یه‌ك كولتوور‌و یه‌ك مێژوو داناوه، له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه سواری ته‌یاره ببه به‌رزنابێته‌وه له‌سه‌ر سه‌یدسادقی، یانی چی سه‌یدسادق جیایه له هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر روه‌وه‌و هه‌ورامانیش بفڕی به‌رز نابێته‌وه له‌سه‌ر بیاره‌ی یانی چی بیاره جیاوازه، جا ئه‌گه‌ر من هه‌ورامان له هه‌ڵه‌بجه داببڕم، به‌ری نه‌وڕۆڵی له هه‌ڵه‌بجه داببڕم‌و شاره‌زووری لێداببڕم ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه چی ده‌مێنێته‌وه، به‌س هه‌ڵه‌بجه ناوه‌ندێكه بۆ كولتوورێكی مێژوویی.
زه‌مه‌ن: ئێوه ئه‌ڵێن سه‌رباری قه‌یران، هه‌ر شت كراوه، به‌ڵام خه‌ڵك زۆر كۆچ ده‌كه‌ن بۆ سلێمانی؟
ئازاد تۆفیق: به‌ڵێ وایه، هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه له هه‌ڵه‌بجه له ده‌ره‌وه‌ی موچه، ئیش نیه، دوو خه‌ڵكێك كه كوڕه‌كه‌ی له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی سلێمانی وه‌رده‌گیرێت دێته سلێمانی، هه‌میشه ساڵی 200 بۆ 300 خێزان بار ده‌كه‌ن ره‌نگه 20 بۆ 30 ماڵ بێنه‌وه.
زه‌مه‌ن: ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چه‌نده؟
ئازاد تۆفیق: 103 هه‌زار كه‌سه به هه‌ر چوار ناحیه‌ی خورماڵ‌و سیروان‌و بیاره‌و به‌مۆوه، ناو هه‌ڵه‌بجه نزیكه 70 هه‌زار كه‌سه، خه‌ڵكه كه بار ده‌كات ئیش نیه، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم 30 ملیۆن دۆلار بدات به هه‌ڵه‌بجه شه‌ش كارگه‌ی پێ دروست ده‌كرێت، وه‌كو كارگه‌ی دۆشاو و روبه‌هه‌نار‌و زه‌یتون له هه كارگه‌یه‌كیشدا 300 كه‌س ئیش بكه‌ن واته دابینكردنی بژێوی 300 ماڵ، ئینجا به‌رهه‌می ناوخۆی زیاد ده‌بێت.
زه‌مه‌ن: هه‌ستناكه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان غه‌در له هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن پێی ده‌ڵێن شاری شه‌هیدان‌و پایته‌ختی ئاشتی كه‌چی له‌سه‌ر پۆسته‌كان رێكناكه‌ون؟
ئازاد تۆفیق: ئه‌وه له حزبه سیاسیه‌كان بپرس، بڵێ یه‌كێتی‌و پارتی و گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو بۆ رێككناكه‌ون.
زه‌مه‌ن: ئه‌ی تۆ پێت نه‌وتوون؟
ئازاد تۆفیق: به‌ڵێ پێموتوون.
زه‌مه‌ن: ئه‌ی وه‌ڵامیان چی بووه؟
ئازاد تۆفیق: ئه‌وان ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبژاردنی تێدا نه‌كراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له‌سه‌ر ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر ده‌رۆن بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه، ئێ ئه‌و كاته یه‌كێكیان ده‌ڵێت من به‌ش‌و ئیستحقاقم كه‌مه، ئه‌گه‌ر پێمانوابێت به‌ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی هۆكارن وانیه ئه‌گه‌ریش پێمانوابێت لای گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووه وانیه، ئه‌مه ده‌بێته ده‌سته‌جه‌معیی بكرێت‌و هه‌موومان هه‌نگاوی بۆ بنێین، حزبه‌كان كه‌ی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن من و جێگره‌كه‌م‌و قایمقام هیچ كێشه‌مان نیه، پێمانخۆشه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌بێت هاوشانی ئێمه بێت له كار‌و بیركردنه‌وه‌دا.
زه‌مه‌ن: هه‌ست ده‌كرێت ناحیه‌و گونده‌كانی تر فه‌رامۆش ده‌كرێن كه‌متر ده‌ستی ئاوه‌دانی ده‌گاته‌و خورماڵ‌و سیروان‌و بیاره؟
ئازاد تۆفیق: به‌ڵێ وایه وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزارییان نیه، ئیش به پاره ده‌كرێت ئێمه 100 ملیۆن له پارێزگادا شك نابه‌ین.
زه‌مه‌ن: باشه كه حكومه‌ت كارگه دروست ناكات ئه‌ی بۆچی وه‌به‌رهێنه‌ران‌و كه‌رتی تایبه‌ت نایه‌ت بیكات، چ كار ئاسانیه‌كیان بۆ ده‌كه‌ن؟
ئازاد تۆفیق: هه‌ر كه‌س بێت ئێمه هه‌موو كارئاسانیه‌كیان بۆ ده‌كه‌ین، كاك ئاسۆ بامۆكی هاتووه كارگه‌ی زه‌یتونی كردوه‌ته‌وه ده‌ی یه‌كێكیش بێت هی دۆشاو بكاته‌وه یان به‌ڕادی گه‌وره دابنێت بۆ هه‌نار، له مانگی 10و 11و 12 به سه‌دان هه‌زار ته‌ن هه‌نار پێده‌گات كیلۆی به 250 دینار ده‌فرۆشرێت ئه‌گه‌ر به‌ڕادێك هه‌بێت له مانگی 3 كیلۆی 3 هه‌زار ده‌كات، كه حكومه‌ت نایكات با كه‌رتی تایبه‌ت بێت ئێمه له خزمه‌تیداین.
زه‌مه‌ن: هۆكاری ده‌ستێوه‌ردانی حزبی نیه كه وه‌به‌رهێنه‌ران نایه‌ن.
ئازاد تۆفیق: ئێمه وه‌كو ئیداره كار ئاسانی ده‌كه‌ین، ئه‌و شتانه‌ی لای ئیداره‌ن لای حزب نیه، شته‌كه دێته لای من خۆم‌و جێگره‌كه‌م‌و قایمقامیش ده‌ی ئێمه‌ش نه پشك‌و پشكداری ده‌كه‌ین‌و نه ئه‌حمه‌د‌و مه‌حمود ده‌كه‌ین، كێ دێت له هه‌ڵه‌بجه وه‌به‌رهێنان ده‌كات ئێمه له خزمه‌تیدا ده‌بین.
زه‌مه‌ن: واته ده‌ته‌وێت بڵێیت ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه ته‌بایه‌و ئه‌وه حزبه‌كانن ناسازێن؟
ئازاد تۆفیق: حزبه‌كانیش ته‌بان، من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه به یه‌ك تیم كارده‌كه‌م، به یه‌ك ئاست له حزبه‌كان دوورم كاری ئێستای من ده‌وڵه‌تدارییه.
زه‌مه‌ن: ماوه‌یه‌ك كۆمپانیای گازپرۆم بۆ نه‌وت ده‌گه‌ڕا كاره‌كانی به كوێ گه‌یشتوون؟
ئازاد تۆفیق: ئه‌وه سه‌رده‌می من نه‌بووه، ئه‌ڵێن 300 ملیۆن دۆلاریشی بۆ هه‌ڵه‌بجه داناوه من ئاگام لێی نیه.
زه‌مه‌ن: ده‌وترێت 230 ملیۆن دۆلاری شیرینی نه‌وت دیار نیه؟
ئازاد تۆفیق: ده‌توانن له قایمقام‌و شاره‌وانی به‌رپرسانی ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵه‌بجه ببپرسی.
زه‌مه‌ن: گله‌ییه‌ك كه له به‌رپرسانی حكومی هه‌ڵه‌بجه ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه ماڵیان له‌وێ نیه‌و نامێننه‌وه، بۆچی له هه‌ڵه‌بجه نامێننه‌وه؟
ئازاد تۆفیق: ئه‌وه قیاس نیه بۆ ئیش، من له‌م ماڵه‌ی خۆمه‌وه_گه‌ره‌گی سه‌رچناری سلێمانی_ سولف لێبده‌م به 50 ده‌قه ده‌گه‌مه هه‌ڵه‌بجه، ئێ كاتی وا هه‌یه له تاسڵوجه‌وه به 50 ده‌قه ناگه‌یه‌ته سه‌را، ئه‌مه قیاس نیه‌و ئیش قیاسه، من بۆ خۆم ماڵم له هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، ئه‌گه‌ر 100 ملیۆن دۆلار پاره نه‌یه‌ت شه‌و رۆژ له هه‌ڵه‌بجه بین هیچ له مه‌وزعه‌كه ناگۆڕێت.
زه‌مه‌ن: ئێوه سنورتان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه بۆچی مه‌رزی زیاتر ناكرێنه‌وه؟
ئازاد تۆفیق: مه‌رزی شوشمێ هه‌یه ته‌نیا كاڵای بازرگانی لێوه دێت‌و هیچ لێره‌وه ناڕوات‌و گه‌شتیاری پێدا ناڕوات، ئه‌گه‌ر مه‌رزی سازان بكرێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه سودی لێده‌بێت، ئێمه گومرگی تایبه‌تی خۆمان نیه واته داهاتی هه‌ڵه‌بجه بۆ سلێمانیه له‌وێشه‌وه بۆ پارێزگاكان.
زه‌مه‌ن: واته نه‌بوونی لامه‌ركه‌زیه‌ت كێشه‌ی دروستكردووه كه ئێستا قسه‌و باسی له‌سه‌ره؟
ئازاد تۆفیق: به‌ڵێ كێشه‌ی دروستكردووه.
زه‌مه‌ن: ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ت هه‌بێت هه‌ڵه‌بجه ئه‌توانێت ئیداره‌ی خۆی بدات؟
ئازاد تۆفیق: مه‌رزی به‌مۆ كه سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه‌یه له ساڵی 2019دا 27 ملیار دۆلار داهاتی هه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بێته هه‌ڵه‌بجه ئێمه ده‌زانین چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، جاده‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان_به‌مۆ پێنج ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت.
زه‌مه‌ن: واته ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زییه‌تدان؟
ئازاد تۆفیق: به‌ڵێ له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیی كارگێڕی‌و داراییم، به‌ڵام نابێت ببه‌سترێته‌وه به پرسه سیاسیه‌كانه‌وه‌و به یه‌كترزانی هه‌رێم‌و پارێزگاكان نه‌بێت بۆ یه‌كگرتووی‌و یه‌ك پاكێجی بێت، به‌ڵێ له‌گه‌ڵیدام.
زه‌مه‌ن: پێتوایه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم باش ده‌بێت؟
ئازاد تۆفیق: نابێت ئه‌م لامه‌كه‌زییه‌ته له هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی حه‌سر بكرێت، ده‌بێت هه‌ولێر‌و دهۆكیشی تیابكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی حزبی بۆ نه‌كرێت.
زه‌مه‌ن: شتێك له ناو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا باوه ئه‌ڵێن خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ین كه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه ده‌گۆڕدرێت‌و هه‌ر بوترێت هه‌ڵه‌بجه، وه‌كو چۆن ده‌وترێت خه‌ڵكی سلێمانی، یان هه‌ولێرم؟
ئازاد تۆفیق: له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزگا نین به مانای كه‌لیمه‌و ده‌وڵه‌تی عێراقی نه‌یكردوین به پارێزگا‌و بودجه‌مان بۆ دیارینه‌كراوه‌و كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنمان نیه‌و بوه به گرێ له ده‌رونماندا بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌ین به گوێی ده‌سه‌ڵاتداراندا كه وه‌كو پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، هه‌ست ده‌كه‌ین ده‌وڵه‌تی عێراقی غه‌درێكی گه‌وره‌مان لێده‌كات.
زه‌مه‌ن: واته حكومه‌تی عێراقیش به ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵنه‌ستاوه؟
ئازاد تۆفیق: حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا دانانێت‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی بۆ دیاریناكات‌و بودجه‌مان بۆ دانانێت،.
زه‌مه‌ن: رێگای نێوان سلێمانی_هه‌ڵه‌بجه بۆچی به فه‌رمی نه‌كراوه‌ته‌وه؟
ئازاد تۆفیق: ئێستا نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی رێگای دوو سایدیان هه‌یه، هه‌ندێك ورده‌كاری ماوه، به‌ڵام خه‌ڵك هاتوچۆی پێدا ده‌كات.
زه‌مه‌ن: پارێزگاكه‌ی ئێوه ناوچه‌یه‌كی چه‌په‌كه ده‌بێت تایبه‌ت بۆی بڕۆیت، چیت كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چه‌په‌كیه رزگاری بێت؟
ئازاد تۆفیق: ئێمه به حكومه‌تی هه‌رێمان وتوه دوو مانگ موچه نه‌بێت هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت به ساحه‌ی ته‌حریر چونكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی موچه‌یه‌و ئیش نیه، تكایه پاره‌ی بۆ سه‌رف بكه‌ن، داواشمان له ئێرانیه‌كان كردوه بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی سازان