ئیرهابی ئه‌خلاقی...
4/25/2019 6:44:00 PM
بەرهەم عومەر
ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ن، ئه‌و خانمه (شادی) كاتێك له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی پیشانی خه‌ڵكدا، به‌داخه‌وه وێنه‌ی په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی ئه‌و فراكسیۆنه و باپیره‌كه‌ی كه شاعیرێكی ناوداری كوردستانه، له ڕوی مۆبایله‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن. پاشان شادی كورته نامه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه نوسراوه؛ "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی روتی خۆشت به"، دواتریش ئه‌م وێنه‌یه‌ی له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه.
هه‌ر دوێنێ ئاسایشی سلێمانی چه‌ند ئه‌ندامێكی نه‌وه‌ی نوێی ده‌ستگیركردووه، گوایه له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی جوڵانه‌وه‌كه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون.
سه‌رنجی رۆژنامه‌وانیانه:
نامه‌ی یه‌كه‌م گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه- كه دیاره په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانتارێكی پیاوی فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه، له كورته نامه‌ی دووه‌مدا كاپشنێك نوسراوه كه "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی...".
هێشتا ته‌واوی دۆسیه‌كه یه‌كڵایی نه‌بۆته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مێك سه‌رنج بده‌ین چه‌ند راستیه‌كمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت؛
یه‌كه‌م// خاتو شادی به بینینی ڤیدیۆی په‌رله‌مانتاره پیاوه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆی، دڵنیا ده‌بۆته‌وه كه له ناو یه‌كه نیشته‌جێبونه‌كانی ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌وه تۆماركراوه به نهێنییه‌وه... بۆیه سوربوه له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه و رازی نه‌بووه زیاتر دوای بخات.
دووه‌م//دوو نامه‌كه له یه‌ك خوله‌كدا گه‌یشتونه‌ته مۆبایله‌كه‌ی په‌رله‌مانتار (شادی) (5.42PM)، واته هه‌ردوو نامه‌كه كه دانه‌یه‌كیان پارچه ڤیدیۆیه‌كه و ئه‌وه‌ی تریان تێكستێكه، بۆ یه‌ك مه‌به‌ست نێردراون و ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره‌ش باسی ڤیدیۆكه ده‌كات.
سێیه‌م// ئه‌گه‌ر ئاسایش و پۆلیس به پاساوی ئه‌وه‌ی ره‌قه‌می ته‌له‌فۆنه‌كه علوجه و نه‌گه‌یشتن یان نه‌یانویست بگه‌نه هیچ سه‌ره‌داوێكی راسته‌قینه... به‌ڵام خۆ ده‌بێت بگه‌نه ئه‌و ڕاستیه‌ی ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه له‌كوێ تۆماركراوه و سه‌ره‌تا ده‌ستی كێ كه‌وتوه وا گه‌یاندویه‌تیه علوج به‌ده‌سته‌كه... خۆ له‌م خاڵه‌دا ناكرێت نكوڵی بكرێت كه ڤیدیۆكه ده‌بێت ناوخۆیی بێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ئاشكرایه.
چواره‌م// كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه پاش 17 كاتژمێر له ناردنی نامه‌كه به‌ستراوه له بینای په‌رله‌مان، له‌م 17 كاتژمێره‌دا به‌رده‌وام په‌رله‌مانتاره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ له كار و كاردانه‌وه و گفتوگۆی ئه‌و بابه‌ته‌دا بوون و له په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ... ئه‌و 17 كاتژمێره‌ش به‌سه بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی فشار له‌سه‌ر ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه بكرێت كه هه‌ندێكیان لێ په‌شیمان بكه‌نه‌وه و نه‌چنه كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌وه. بۆ نمونه چوار په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ جیابونه‌وه‌ی خۆیان له‌و فراكسیۆنه راگه‌یاندووه، به‌ڵام ته‌نها دوانیان هاته به‌ر شاشه و دواتریش له كه‌ناڵه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هیچ لێدوان و رونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه په‌رله‌مانتاران(مه‌م بورهان قانع و كاوه عه‌بدولقادر).
پێنجه‌م// ئه‌م دۆسیه‌یه به هه‌ر لایه‌كدا بكه‌وێت یان په‌رده‌پۆش بكرێت، یاساشكێنیه‌كه و كاره جاسوسیه‌كه‌ی ئه‌و تیمه‌ی ئیرهابه ئه‌خلاقیه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته سێكسی و ڕووته‌كان ده‌ستی پێكردووه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌وه گرته‌ی سێكسی په‌رله‌مانتارێكیان ناردووه بۆ ئه‌ندامێكی دیكه‌یان...
كوردیش ده‌ڵێت؛ "قسه كه‌وته زارێ، ده‌كه‌وێته شارێ".