41 جیهان

تورکیا: دژی خۆبەڕێوەبەریی و لامەرکەزین لە سووریا

03:09 - 30/04/2025

زەمەن:-

 

 وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: دژی خۆبەڕیوەبەریی یان دروستکردنی هەرێمی فیدراڵین لە سووریا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاویکردەوە کە داوای خۆبەڕێوەبەریی و فیدراڵی لە سووریا هەڕەشە لەسەر سەروەری سووریا و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەوتەی سەرچاوەکان، پاراستنی یەکێتی خاکی سووریا لە پێشینە بنچینەییەکانی تورکیان و هەر جۆرە داواکارییەک بۆ خۆبەڕێوەبەریی و ئەو لێدوانانەش کە بۆ پشتیوانیکردنیان دەدرێن هەڕەشە لەسەر سەروەری سووریا و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.

ئەو سەرچاوانەی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایانگەیاندووە، “بە هیچ بیانوویەک پەرتکردنی یەکپارچەیی سووریا و هەڵوەشاندنەوەی یەکڕیزییەکەی قبوڵ ناکەین”.

هەروەها ئەنادۆڵ باسی لەوەشکردووە کە “بە ڕوونی جەخت دەکەنەوە لەوەی دژایەتی ناوچەی خۆبەڕێوەبەریی یان گوتار و چالاکی لامەرکەزی دەکەن و سووریای نوێش بەهەمان شێوە دژیەتی”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەم هەڵوێستەی تورکیا دوای کۆنفڕانسی یەکڕزیی کورد لە سووریا هات کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن