سۆزجو: سیاسەتی ئەردۆغان ١٨٠ پلە گۆراوە
02:54 - 28/04/2025
زەمەن:-
ئەردۆغان لە ماوەی هەشت مانگدا هەشت جار وتوویەتی شەوێک لەناکاو دێین.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی سۆزجوی تورکی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، وادەبینرێت لەپاش هاتنى دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەردۆغان ١٨٠ پلە سیاسەتەکانی خۆی لە بەرامبەر سوریا گۆڕیبێت.
باسی لەوەشکردووە، پێشتر ئەردۆغان دەربارەى پەکەکە و یەپەگە لە سوریا هەڕەشەی دەکرد و تەنها لەماوەى هەشت مانگدا، هەشت جار وتی شەوێک لەناکاو دێین!
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، پەکەکە و یەپەگە لە رۆژاڤای کوردستان کۆنفڕانس ئەنجامدەدەن و تورکیاش هیچ قسەیەکی لەو بارەیەوە نییە، لەکاتێکدا لەو کۆنفڕانسە حەوت کەسیان لەلایەن تورکیاوە داواکراون