پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بریندارن
12:21 - 10/08/2024
زەمەن - سلێمانی
لە سنووری ناحیەی
خەلەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی، پاسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١١ کەس بریندار بوون.
ڕووداوەکە کەمێک
لەمەوبەر ڕوویداوە و لەوبارەیەوە مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی خەلەکان
دەڵێت: برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پاسەکە لە یەکێک لە هێڵەکانی سلێمانی
کار دەکات و سەرجەم سەرنشینەکانی کوردن.