لیرهی توركی شكانێكی مێژوویی تۆماركرد
01:17 - 30/05/2023
"زەمەن"
بههای لیرهی توركی شكانێكی مێژووی تۆماركرد
و بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ٢٠،٢٩٦٠
لیرەی تورکی.
دوێنێ بەهای دۆلار لەنێوان ١٩،٩٧ بۆ
٢٠،١٠ لیره ئەمەش بەرزبوونەوەی رێژەی سەدا ٠،٧ی بەهای دۆلار بوو بەراورد به رۆژی
پێشتر.
لە هەمان کاتدا بەهای یورۆ سەدا ٠،٧
زیادی کرد و بەهای یەک یورۆ گەیشتە ٢١،٦٨٤٠ لیرەی تورکی، هەروەها بەهای پاوەند
سەدا ٠،٥ زیادی کرد و گەیشتە ٢٤،٠٥٨٠ لیرە.
لیرهی توركی له سهرهتای ئهمساڵهوه
سهدا 7.3ی بههاكهی له دهستداوه و له ماوهی یهك دهیهی ڕابردووشدا سهدا
90ی بههاكهی له دهستداوه، بەگوێرەی ڕۆژنامەی " فاینانشیاڵ تایمز "ی بەریتانی، زۆرێک لە ئابووریناسان
دەڵێن، سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود و ڕێوشوێنە
بەپەلەكان بۆ پاڵپشتیکردنی دراو لەگەڵ دابەزینی خێرای یەدەگی دراوی تورکیا ناتوانێت
بەردەوام بێت.
یەدەگی تورکیا لەمساڵدا نزیکەی 27
ملیار دۆلار دابەزیوە، لەکاتێکدا وڵاتەکە هەوڵیداوە پاڵپشتی لیرە بکات و داتا
فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەدەگەکان بە دراوی بیانی و زێڕەوە کەمێک لە سەرووی
١٠١ ملیار دۆلارەوەیە.
ڕاستەوخۆ دوای بردنەوەی لە خولی
دووەمی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتیدا، ئەردۆغان پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە
سیاسەتی کەمی ڕێژەی سوودی خۆی دەپارێزێت، سەرەڕای ئەوەی هەڵاوسان لە 40% تێپەڕیوە.
بە وتەی شارەزایان، ئەگەر لە چەند
هەفتەی داهاتوودا نرخی لیرە خێراتر دابەزێت، ڕەنگە زیانی دارایی گشتی بە خێرایی
زیاد بکات، سەرەڕای ئەوەش شرۆڤەکارانی ئابووری پێیان وایە ڕەنگە ئەردۆغان بتوانێت
حساب بۆ پارەدارکردنی نوێ لە هەندێک هاوپەیمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕوسیا بکات.
ئەردۆغان هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند،
دەوڵەتانی کەنداو، کە ناوی نەهێناون، پارەیان بۆ یارمەتیدانی سەقامگیرکردنی
بازاڕەکانی تورکیا تەرخانکردووە، بەڵام وردەکاریی زیاتری نەخستەڕوو.