نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ له عێراق ساڵی رابردوو له‌دایكبوون
09:58 - 04/05/2023
زه‌مه‌ن - ته‌ندروستی
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها پار ساڵ نزیكه‌ی
یه‌ك ملیۆن منداڵ له دایكبون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌یف ئه‌لبه‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی عێراق، ئاشكرایكرد ساڵی 2022، (903.016) منداڵ له‌ناوخۆی عێراق و هه‌روه‌ها
3.105 منداڵی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌دایكبوون.
سه‌یف به‌در روونیشیكرده‌وه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌ی پار ساڵ له‌دایكبوونه،
463.327 كوڕ و هه‌روه‌ها 442.794 كچن، پارێزگای به‌غداش ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه و
206.92 منداڵی تێدا له‌دایكبووه، به‌سره پله‌ی دووه‌م 92.147 منداڵ و پارێزگای
نه‌ینه‌واش به پله‌ی سێیه‌م دێت 88.302 منداڵ له‌دایكبوونه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتییان بۆ پڕۆسه‌ی
منداڵبوون، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 76 نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، له سه‌دا 13 نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و له‌سه‌دا 1.3 بنكه
ته‌ندروستییه‌كانیان به‌كارهێناوه، 512.746 منداڵ به‌شێوه‌ی سرووشتی له‌دایكبوون و له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریشه‌وه
390.270، له‌دایكبوون.