”١٠ هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه“ پێویسته له مانگی ڕه‌مه‌زان لێیان دووركه‌ونه‌وه
05:38 - 03/04/2023
"زه‌مه‌ن"
زۆربه‌ی
ڕۆژوه‌وانان هه‌ندێ هه‌ڵه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، له كاتی به‌ربانگ یان پارشیو خواردن
به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن كه هه‌ڵه‌ن، دكتۆره فه‌رح حسین، ڕاوێژكاری خۆراكی
چاره‌سه‌ری كلینیكی بۆ پێگه‌ی"مصراوي" گووتی: ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه
هه‌ندێ له خه‌ڵكی له ڕه‌مه‌زاندا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، پێویسته لێیان دووربكه‌ونه‌وه:
١- نووستن
دوای ڕۆژوو شكاندن: كه ئه‌مه هۆكاره بۆ قه‌ڵه‌وبوون و زیادبوونی كێش، بۆیه
ئامۆژگاری ده‌كات دووربكه‌ونه‌وه له نووستنی دوای ڕۆژوو شكاندن.
٢- خواردنی
بڕیكی زۆر له خۆراك به‌یه‌ك كه‌ڕه‌ت له دوای ڕۆژوو شكاندن، به‌ڵكو باشترین ئه‌وه‌یه
كه بڕو ژه‌می بچووك له چه‌ند كاتی جیاواز بخورێت.
٣- خواردنی
خوارده‌مه‌نی سوره‌كراوه، مریشكی سوره‌كراو و بۆڕه‌ك كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به بڕێكی
گه‌وره له چه‌وری، هه‌روه‌ها پێكهاتوون له بڕیكی زۆر له گه‌رمۆكه‌ی كالۆری، كه
ده‌بنه زۆربوونی كێش.
٤- زیاده‌ڕۆیی
كردن له خواردنی شیرنه‌مه‌نیه‌كان، وه‌ك: كونافه، شه‌كرله‌مه، كێك و قه‌یسی وشك
كراوه به شێوه‌یه‌كی زۆر دوای ڕۆژوو شكاندن، كه ده‌بنه هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی
چه‌وری و ژه‌هراوی بوون، بۆیه واباشه ڕێژه‌ی خواردنی شیرنه‌منیه‌كان به‌پێی
پێویست كه‌م بكرێنه‌وه.
٥- وازهێنان
له ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان له‌م مانگه، وه‌رزشكردن كورت ناكرێته‌وه ته‌نها بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش، به‌ڵكو به‌سووده بۆ پارێزگاری كردن له نه‌خۆشییه‌كانی
به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره، وه چاككردنی باری ته‌ندروستی و
به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی له‌ش.
٦- ده‌ستپێكردنی
ڕۆژوو شكاندن به خواردنه‌وه گازییه‌كان و چایه و قاوه، به‌ڵكو باشترینیان
خواردنه‌وه‌ی ئاو و ماستا و خواردنی چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌كه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی
گه‌ده پێش ده‌ست پێكردن به ڕۆژوو شكاندن.
٧- خواردنه‌وه‌ی
ئاوی سارد ڕاسته‌وخۆ دوای ڕۆژوو شكاندن كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جوڵه‌ی
خوێن بۆ گه‌ده و ناوچه‌ی هه‌رس، كه ده‌ێته هۆی گیر و گرفت له كۆئه‌ندامی
هه‌رس وه‌ك؛ سك ئێشه‌ی توند و كرژبوونی سك، بۆیه پیویسته ئاوی شله‌تێن
بخورێته‌وه.
٨- خواردنه‌وه‌ی
گیراوه و شه‌ربه‌ته ڕه‌مه‌زانییه‌كان به بڕیكی زۆر، به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر
كالۆری گه‌رمی له پێكاته‌كه‌یاندا پێویسته لێیانه‌وه دووربكه‌وینه‌وه.
٩- خواردنه‌وه‌ی
بڕێكی زۆر له ئاو له‌كاتی پارشیو به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه قه‌ره‌بووی تینویه‌تی
ده‌كات له‌كاتی ڕۆژدا، به‌ڵكو باشترینی خواردنه‌وه‌ی بڕێكی دیاریكراوه له ئاو له
نێوان ڕۆژوو شكاندن و پارشیوكردنه‌وه.
١٠- خواردنی
خوارده‌مه‌نی سوێر و تورشییه‌كان كه ده‌بنه هۆی له‌ده‌ستدان و ڕزگاربوونی له‌ش
له ئاو، له دوایشدا ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به تینویه‌تی له ڕه‌مه‌زاندا.