بەرواری جوان!!، بەختەوەری و ئاسودەیی بۆ مناڵەکەت ناهینێ!
11:50 - 24/03/2023
تهندروستی زهمهن
خالید رهزا - هۆڵهندا
پەیوەست بە بڕیارەکەی وەزیری تەندروستی
بۆ ڕێگریکردن لە منداڵبوون لەبەر خاتری مێژوو یان بەرواری لە دایک بوون !!!
من لایەنگری بڕیارەکەی وەزارەتم. ئەو
(دایک) و باوکانەش بە نابەرپرسیار دەزانم بەرامبەر کۆرپەکانیان، کە بۆ
بەرواری جوان !! دەست دەخەنە ناو پرۆسەی
سروشتی لەدایک بوونی مناڵەکانیان.
بۆیە
بۆ زانیاری گەڕام لەسەر ئەوەی پرۆسەی لەدایک بوونی سروشتی منداڵ چۆنە، ئەم زانیارییە
لە هۆڵەندیەوە دەکەم بەکوردی بەتایبەت بۆ ئەو دایکانەی کە ڕەنگە لەڕووی کەمی زانیاری
و نەبوونی هۆشیارییەوە پەنا بۆ کاری وا شێتانە ئەبەن.
# کۆرپەلە خۆی دیاری دەکات کەی لە دایک ئەبێت!
کۆرپەلەکە جۆرێک لە ساڵنامەی هەیە و خۆی
دەزانێت کەی کاتی لەدایک بوونێتی. کۆرپەکە ئاماژەکان (کۆمەڵێ سیگناڵ) دەنێرێ کە بە
هۆیەوە لە جەستەی دایکیدا کۆمەڵێک پرۆسە دەست پێ دەکات بۆ لە دایک بوون.
لە کاتی دووگیانی دا زیاتر هۆرمۆنی (پرۆجسترۆن)
بەرهەم دێنیت. ئەم هۆرمۆنە وا دەکات کە ماسولکەکانی منداڵدان هەستیارنەبن. ئەمەش ڕێگری
دەکات لە گرژبوونی پێش وەختەی منداڵدان. لە کۆتایی دووگیانی دا بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی
(پرۆجسترۆن) کەم دەبێتەوە.
ئەمەش ڕێگە دەدات کە هۆرمۆنێکی تر بە
ناوی (پرۆستاگلاندین) زیاتر بەرهەم بهێنرێت. پرۆستاگلاندینەکان کارێک دەکەن کە دەمی
مناڵدان(ڕەحم) نەرموشل ببێت، هەروەها ڕێگە بە گرژبوونی مناڵدان ئەدات.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی (پرۆستاگلاندین)،
مێشکی دایک لە ساتێکی دیاریکراودا ئیعاز ئەدا بە دەستپێکردن بۆ دروستکردنی (ئۆکسیتۆسین).
ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنی لەدایکبوونە. ئەمەش
دەبێتە هۆی ئەوەی کە مناڵدان خۆی گرژ بکات و ژان دەسپێبکات.
لە سەرەتاوە ئۆکسیتۆسین لە جەستەدا کەمە، بۆیە ئازار و گرژبوونەکان بە
هێواشی دەست پێدەکات. پرۆسەی دروستکردنی هۆرمۆنەکە زیاتر دەبێ ڕێژەی ئۆکستۆسین زۆرتر
دەبێ ، ئەمەش وا دەکات گرژبوون و چونەوە یەکی مناڵدان و ژان زۆر تر ببێ منداڵبونەکە
خێراتر بکات.
لە خوارەوە هەندێک لە لایەنە خراپ و
باشەکانی نیوان هەردوو لەدایک بوونەکە دەنوسم:
# لایەنە خراپەکانی نەشتەرگەری (نەشتەرگەری قەیسەری)
بۆ خۆت و مناڵەکەت :
+ درەنگ چاک بوونەوە و ماک و مەترسی تەندروستی.
+ مەترسی لەکاتی بەنج کردن دا
+ مەترسی بۆ مناڵی دووەم و مەترسی بۆ کەم دووگیان
بوون.
+ مەترسی بۆ سەر هەناسەدانی مناڵەکە و دروستبوونی
کێشە بۆ سیەکانی بەهۆی کۆبونەوەی شلە و ئاوی ناوسکی دایک لە سنگی کۆرپەکەدا.
# لایەنە باشەکانی منداڵبوونی سروشتی.
+ زوو چاک بوونەوەی دایک و دەستپێکردنەوە بە ژیانی
ئاسایی
+ هەناسەدانی مناڵەکە نۆرماڵ و باش دەبێ، چونکە لە
کاتی ژان و قوەتکردنی دایکەکەدا فشار دەکەوێتە سەر سنگی مناڵەکە و ئەو شلە یەی لەناو
سنگی دا کۆبۆتەوە دەچێتە دەرەوە و لەکاتی لە دایک بوون دا هیچ کێشەیەکی هەناسەدانی
بۆ دروست نابێ.
+ بەخت زیاتر یاوەردەبێ کە مناڵی دووەمیش بە
سروشتی لە دایک ببێ.
دایکان ڵێگەڕێن پرۆسەی منداڵ بوونەکانتان
بە شێوەی سروشتی ڕووبدات، دوای بەرواری جوان و ناشرین مەکەون، لەخەمی کۆرپەکەتدا بە
نەک شتی ڕووکەش و ناعەقڵانی. مامەڵەی مناڵەکانیشتان وەکو کڕینی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل
و مۆبایل مەکەن!