رێكخراوی (رۆشنبیرانی کورد/ بەریتانیا) كۆڕێك بۆ نوسه‌ر كامه‌ران سوبحان سازده‌كه‌ن
09:50 - 12/02/2023
168 جار خوێندراوەتەوە
كولتووری زه‌مه‌ن
ئێوارەی رۆژی شه‌ممه
11ی 2ی 2023، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد/بەریتانیا، گفتوگۆیەکیان سەبارەت بە قسەکردن لەبارەی کتێبی
(گۆران سێبەری خەیاڵ) بۆ نوسه‌ر كامه‌ران سوبحان له كتێبخانه‌ی جه‌مال عیرفان له‌شاری سلێمانی سازكرد.
سەرەتای کۆڕەکە، بەوەستانی ساتێک بۆ گیانی قوربانیانی ڕوداوی بومەلەرزەکەی
باکور و ڕۆژئاڤای کوردستان و گیانی هاوڕێمان بەختیار شێخ عوسمان دەستیپێکرد.
كامه‌ران سوبحان كه یه‌كێكه له‌و نوسه‌رانه
قاڵبۆته‌وه له ئه‌ده‌بیاتی گۆڕاندا، له كۆڕه‌كه‌دا به‌وردی تیشكی خسته سه‌ر ناوه‌رۆكی
كتێبه‌كه‌ی و لەکۆتایی
گفتوگۆکەدا، دوو پەڕەگراف لە سەرەتا و کۆتایی کتێبەکە بۆ ئامادەبوان خوێندەوە. لێرەدا پەرەگرافی یەکەم، بڵاودەکەینه‌وه:
باڵا مامناوەندی،
دەنگێکی هێمن و کز. قژێکی ماش و برنجیی. سمێڵێکی کورت، زۆرجار چاکەت و پانتۆڵی
کلاسیکیی لەبەر دەکرد و لەکاتی دەوامی فەرمیشدا، هەندێجار کڵاوێکی لاری لەسەر دەکرد.
بە ترس و دڵەڕاوکێووە دەستی بە شیعر نووسین کرد. پاشتر شیعرەکانی بوویە یەکێ لە شێوازە
جوان و قوتابخانە تایبەتییەکانی شیعری کوردیی. هیچ کام لە شیعرەکانی خۆی و شیعری هیچ
شاعیرێکی تری لەبەر نەبوو.
لە وێنەی شیعریدا
هێندەی چاوی کامێرایەکی ئاست بەرزی سینەمایی، نیگا‌و خەیاڵی خوێنەری، پڕ لە وێنەی
جوان دەکرد. لەسەرەتای لاوییەتییەوە، دەستی بە شیعر نووسین کردووە. بەڵام لە تەمەنی
٤٥ ساڵییەوە، یەکەم دیوانە شیعری بەناوی (بەهەشت و یادگار) لە بەغدا، لەلایەن مەلایەکی
ڕۆشنبیری کوردەوە، بەناوی (عەلادین سەجادی) چاپکراوە. ئەم شاعیرە، لە یەکەم دێڕی پێشەکیی
ئەم دیوانەیدا دەنووسێت “بەهەشت و یادگار، سەرانسەر لەگەڵ بابەتەکانی جوانی و دڵداریی
خەریکە.....
پاشان ئاماده‌بوان به گفتوگۆی به‌پێز به‌شداریان له كۆڕه‌كه‌دا كرد.