تەندروستی

جەڵتەی دڵ، هۆكار و نیشانەکانى، چۆنێتى مامەڵەکردنى

01:25 - 15/01/2023 241 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن _ تەندروستی

تێکست: هێمن صادق محمد

زۆرجار گوێبیستی گرفتە تەندروستییەکانی نەخۆشانی دڵ دەبین، دیارترینیان جەڵتەی دڵە، کە ڕەنگە نەخۆشەکە بە ژیانی خۆی باجێک بدات، خوا نەکات و لە نێوان زاراوەکانی وەک جەڵتەی دڵ، سستبوونی دڵ، و مرۆڤەکان هەندێک جار تووشی دەبن.

_هۆکارەکانى جەڵتەی دڵ

 هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ یەکەم هۆکارن کە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن و دەستکاری بکرێن، بەمشێوەیەش دەتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە خۆپاراستن لە جەڵتەى دڵ. ديارتريانيان:

• جگەرەکێشان

• بەرزی فشاری خوێن

• بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا

• کێشی زیادە و قەڵەوی

• خۆراکی ناتەندروست کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری یان خوێیان تێدایە

• کەمیی وەرزشکردن

• بەرزبوونەوەی شەکری خوێن

_نیشانەکانی جەڵتەی دڵ

 • هەستکردن بە ئازار و گرژبون و قورسایی و فشار لەسەر سنگ

• ئازار لە قۆڵ، پشت، قوڕگ، یان چەناگە

• هەستکردن بە هەرس نەکردن یان دڵەکزێ لە بەشی سەرەوەی سکدا

• ئارەقکردنەوە و ڕشانەوە و سەرگێژخواردن

• لاوازی گشتی و گرژی و کێشەی هەناسەدان

• لێدانی دڵ بەشێوەیەکى خێرا و ناڕێک


_چۆنێتى مامەڵەکردن لەگەڵ جەڵتەى دڵ

ئەگەر تۆ نیشانەکانى جەڵتەى دڵت تێدایە، دڵنیا مەبە بە دەرکەوتنی نیشانەکان بە هێواشی و خێرا پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە، چونکە ڕەنگە جەڵتەی دڵ بە خێرایی لە ماوەی چەند خولەکێکدا ڕووبدات، بەڵام دەشکرێت بە هێواشی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕووبدات کە تێیدا نیشانەکان دەربکەون وردە وردە زیاد دەکات، ئەگەر تووشی کێشەی دڵ بوویت دەرمانی فریاگوزاری لە نزیکەوە بهێڵەرەوە بەشێوەیەک خێزان و دەوروبەرەکەت بزانن لە کوێن. هەمیشەش کارتێک لە گیرفانتدا هەڵبگرە کە ناوی خۆت و کێشەی تەندروستی و ناوی دەرمانی فریاگوزاری و ژەمە دەرمانەکەی لەسەر بێت، ئەگەر کەسێک لە بەردەمت توشى جەڵتەی دڵ هات ئەوا هەوڵبدە پرسیاری دەرمانەکانی لێبکەیت، ئەگەرنا خێرا بیبە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە یان پزیشک.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن