له‌مه‌ڕ بورهان سوێنمێز- به‌شی 3
01:40 - 13/12/2022
کولتووری زەمەن
گۆران مەریوانی
دانیشه، وه‌لێ به ئارامییه‌وه نا!
كه زیڕه له پیاڵان هه‌ڵده‌ستێ
ئاگات له ده‌وروبه‌ری خۆت بێ
چوون له پشتی خۆته‌وه دۆستێ
به نیازه خه‌نجه‌رێكت لێدا!
شاعیری به نێوبانگی كڵاسیكی سوێد، مێشائێل بێلمان،
1794
به قه‌ڵه‌می: گۆران مه‌ریوانی، 12-12-2022
ڕۆمانــــی وێــــــــڵ (لابرینت) و ده‌ردی له‌بیـــرچــــوونه‌وه
وێــــــڵ (لابرینت) و دونیای نووسین
4-ـم ڕۆمانی سوێنمێزه
له 5-ـی په‌خشكراو. 150-200 لاپه‌ڕه‌یه به گوێره‌ی ئه‌ندازه و هونه‌ری چاپ،
2018 به وه‌رگێڕاوی ده‌كه‌وێته نێو كیتابفرۆشانی ڕۆژئاوا. ڕه‌خنه‌گران و ده‌زگای
كولتوری جیهان سه‌رسام ده‌كا:
* خوێندنه‌وه‌ی
به تا-خه‌ونێك ده‌چێ، نیۆڕك تایمز
* ئا‌لبێرت كامۆ و
پاتریك مۆدیانۆ وه‌بیر خوێنه‌ر ده‌هێنێته‌وه (هه‌ردووكیان خه‌ڵاتوه‌رگری نۆبێڵن-گ.م)-
په‌پڵیشه‌ر ویكڵی
* به‌م ڕۆمانه نێوی
سوێنمێز ده‌بێته نێوكی گەورەی ئەدەبی مۆدێرنەی ئاوروپای سەردەم. (وۆڵد لیتراچه‌ر
تۆده‌ی)
* دوای بورهان
پاموك و ئێلیف شه‌فه‌ك كۆمه‌ڵێ نووسه‌ری نوێ دێن، له‌تیفه تێكین، ئێشی ئێردۆگان،
كێمال ڤۆڕاڵ، باریچ بێچه‌كچی و ئه‌وجا بورهان سوێنمێز {.....} خاوه‌ن خامه‌یه‌كی به زه‌بره - وۆڵد میڕه‌ڕ
* هزر ده‌ئا‌ڵۆسكێنێ
- مێره‌ڕ
فره‌گه‌لێك پسپۆڕ، ڕۆژنامه و گۆڤار له‌مه‌ڕ ئه‌و
ده‌دوێن. له هه‌ژمار نایه‌ن. ده‌ی دونیای كوردستانیان و ده‌زگای په‌خش و چاپه‌مه‌نیان،
فه‌ڕمی و نافه‌ڕمی ڕاگه‌یاندنیان، ڕه‌خنه‌گر و نووسه‌ری شاره‌زا و كۆڕ و كۆمه‌ڵیان
چما له‌هه‌مبه‌ر سوێنمێز بێد‌ه‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن؟ ده‌بێ له چ سۆنگه‌یه‌كه‌وه بێ؟
ئیره‌یین؟ نه‌زانینن؟ بێ-ئاگایی و ناهۆشیارین؟
وێـــــــڵ (لابرینت) و ده‌ردی له‌بیـــــرچـــــوونــه‌وه
ده‌ردی له‌بیرچوونه‌وه، ئامنیژه، له بنه‌ڕه‌تدا
ده‌ردێكی سایكۆلۆژییه. پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه، بوره‌تین، 28 ساڵ، موسیزیانی جازه،
له ئیستانبۆڵی دێریندا ده‌ژی، ئێواره‌یەک دره‌نگانێ له‌بان پردی بۆسپۆڕسی كه ڕۆژهه‌ڵات
و ڕۆژئاوای وڵات دیاری ده‌كا، بە نیەتی مردنێ، خۆی هه‌ڵده‌داته‌وه خوارێ. كاندید
بە نیازی خودکوژی؛ هه‌ره‌وك له پایته‌ختێدا باوه، ده‌چنه ئه‌وێكانێ. له نه‌خۆشخانه
به ئاگا دێته‌وه. ته‌نیا په‌راسوویه‌كی شكاوه؛ لێ یاده‌وه‌ری نه‌ماوه. كوێربۆ‌ته‌وه.
لە پەیوەند بە خۆیەوە تووشی ده‌رده بیرچوونه‌وه بووه. ئاشنا و دۆستان هه‌و‌ڵده‌ده‌ن
شتێكی وه‌بیر بێننه‌وه. ناسنامه‌ی نیشان ده‌دن و به‌روار و ساڵی هاتنه دونیاوه‌ی.
وه‌لێ بوره‌تین عه‌وداڵی ئه‌وه نییه بزانێ ئه‌و كێییه! به‌ڵكو وێڵی ئه‌وه‌یه
كه ئه‌و چییه! ڕۆمانه‌كه لێره‌وه ده‌بێته گه‌شتێ به‌ره‌و پاشه‌وه، به‌ره‌و ڕابوردوو.
ئەوەشی پەیوەست نەبێ بە خۆیەوە سووکە شتێ دەربارەیان دەزانێ. ئه‌و ده‌زانێ سوڵتان
نه‌ماوه. خه‌لافه‌ت به‌سه‌رچووه. به‌ڵام كه‌ی؟ چۆن؟ به چ نرخێ؟
به‌ركــــوڵێـــــك له ده‌رده له بیـــــرچــــوونه‌وه
تا ئه‌و سنوره‌ی من ئاگادرام و پێش سوێنمێز، نەک
دوای ئەو، له دوو ڕۆمانی تر دا باسی ئه‌و ده‌رده كراوه. له‌كن گارسیا ماركێز، سه‌دساڵ
له گۆشه‌نشینی، قه‌شه‌ی گونده‌كه كه ده‌زانێ خه‌ڵكی گرفتاری ده‌رده له بیرچوونه‌وه‌ن
و هه‌ر ڕۆژه شتێك له زه‌ینیاندا كوێرده‌بێته‌وه، ناچار له شه‌قام و كۆڵانان ده‌نووسێ،
خه‌ڵكینه، له‌ڕێی خودادا، چیتان له‌بیر نامێنێ گه‌ردنتان ئازاد بێ، لێ خوداتان له
بیر نه‌چێ!
ئه‌وجا له‌كن خانمی نووسه‌ر، یاكۆ ئۆگاوه-ی
ژاپۆنیش 1962-....، پاككار و پڕۆفیسۆر، پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه بۆ ماوه‌ی 8 سه‌عاتان
یاده‌وه‌ری كوێرده‌بێته‌وه.
دیــــــدی ڕه‌خنـــــه‌گـــــــــران
له دونیای ڕه‌خنه‌گران و شرۆڤه‌كاریدا دوو دید
بۆ ڕۆمانه‌كه‌ی سوێنمێز دەدۆزینەوە. ده‌كرێ به‌شی ڕۆژئاوای وڵات به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی
هه‌ڵووشی بێ و به‌وه‌ش ئه‌وی دواییان دووچاری ده‌رده له‌بیر چوونه‌وه بووبێ! یانژه،
نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی وڵات نه‌ته‌وكانی تری وڵاتی قووت دابێ و ئیدی ڕۆژی ئه‌وه
هاتبێ ئه‌م نه‌ته‌وانه بزانن كێن!
سوێنمێز بۆ نووسینی ڕۆمانه‌كه‌ی چه‌ند ساڵان به‌دوواچوونی
بۆ زینده‌گی ئۆرگانی، فیسۆلۆژی و سایكۆلۆژی له دیده‌ی پزیشكناسییه‌وه كردوه. وێڕای
ئه‌وه‌ی كه خۆی یه‌كێكه له زیندانانی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی توركیا و پاشان وه‌ك پارێزه‌ری
مافی مرۆڤ به‌ر شاڵاوی ژاندرمان ده‌كه‌وێ و، 1996، به‌شێ له زه‌ینی له ده‌ست ده‌دا.
ده‌هێنرێته ڕۆژئاوا و ساڵانێك له‌ژێر چاودێری پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌دا ده‌بێ. له‌و
په‌یوه‌نده‌ی ڕا ئه‌زمونداره.
ڕۆمانه‌كه زیاتر به شیعرێكی فه‌لسه‌فی ده‌چێ.
شاره‌زایانه له ده‌رگای باسه‌كان ده‌دا. فه‌لسه‌فه، دیرۆك و ئه‌فسانه‌ی كورمانجی
دایكی و گونده دووره ده‌سته‌كه‌یان وێكڕا هه‌ڵده‌شێلێ. گه‌لێ جار واده‌زانی تێكستێكی
فه‌لسه‌فی یۆنانی به زمانێكی مۆدێرنه‌ی شاعیرانه وه‌لێ شاره‌زا ده‌خوێنیته‌وه.
سوێنمێز تا ئێستا 5 ڕۆمانی نووسیووه، به‌ڵام
هه‌ر جاره و هه‌ر ڕۆمانێکیش پله‌یه‌ك به‌رزیان كردۆته‌وه بۆ دونیای ئه‌ده‌بی جیهان.
ئه‌مڕۆ بێ هیچ گومانێ ئه‌ستێره‌یه‌كی موژده‌ده‌ری ئێمه‌یه. وه‌لێ ئه‌ستێره‌ی به‌ختی
ئه‌و، تا هه‌ینێ له‌كن مه كوژاوه‌یه. ئه‌و
ئه‌ركه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌زگایانه‌یه كه به‌رده‌وام به سینه‌یاندا ده‌كێشن
و هاوار ده‌كه‌ن كه چۆن خزمه‌تی مه‌یان كردوه! ئه‌و جۆره هاوارە بەفیزانه ته‌نێ
خوویه‌كی پووچه و هیچی تر. دونیای ئه‌وڕۆی ئێمه بێ به‌رییه له گشت سیاسه‌تێكی
كولتوری.
چه‌ند دێڕێ له ڕۆمانی وێـــــڵ (لابرینت)
* مرۆڤ ته‌مه‌نێكی
هه‌یه بۆ ئه‌قڵ و یه‌كێكی دیش بۆ سۆز.
* مرۆڤ هه‌قه بیسته‌كانی
ته‌مه‌نی له نیۆڕك بگوزه‌رێنێ، سیه‌كانی له له‌نده‌ن و چله‌كانیشی له پاریس.
* نابێ ژیانی مرۆڤ
له خزمه‌تی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕابووردویدا بێ، بگره ده‌بێ ژیانی ئه‌و ڕابووردووی؛
كه‌م كه‌م، له یاد به‌رێته‌وه.
* مرۆڤ نه‌یده‌زانی
مردن چییه تا نێوكیان بۆ دۆزیه‌وه.
* نووسین مرۆڤ لە
یه‌كدی ده‌ترازێنێ، تا ئه‌وده‌مه‌ی نووسین به وشه هه‌بن و له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی
تر بگوێزرێته‌وه، دیوار ده نێوانیان ڕا هه‌ڵده‌چنێ.
وه‌رگێڕی سوێنمێز: خانم ئومیت حوسه‌ین
له به‌ریتانیا له باوانێكی توركقوبروسی هاتۆته
دونیاوه. هه‌ر له زارۆكییه‌وه دوو زمان بووه. ئه‌ده‌بی ئینگلیزی خوێندوه،
پاشان به‌شی وه‌رگێڕان توركی-ئینگلیزی و پێچه‌وانه‌شی، ئه‌وجا فه‌ڕه‌نسی، ئیتاڵی و
ئیسپانی. له ئسپانیا ده‌ژی. وه‌رگێڕی پڕۆفیشۆناڵی زاره‌كی و نووسینی توركی-ئینگلیزییه.
نووسه‌رانی مۆدێرنه‌ی توركیا به خامه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕدراون. وۆڵدس میڕه‌ڕ ده‌نووسێ:
خامه‌ی شاره‌زایانه وه‌رگێڕان دەکا. خۆی و سوێنمێز، چ بۆ نووسین و چ بۆ وه‌رگێڕانیش،
بۆ ڕۆمانی ئیستانبوڵ ئیستابنبۆڵ، خه‌ڵاتكراون. ئه‌و خۆشبه‌ختانه، بێ منه‌ت، به
خامه‌ی شاره‌زایانه‌ی خۆی ده‌ژی.
* دوابه‌ش، 4، ئه‌من
ڕۆمانی به نێوبانگی ئه‌وم؛ ئیستانبۆڵ ... ئیسانبۆڵ-ـم له ئینگلیزیه‌وه وه‌رگێڕاوه،
چەند ڕۆژی تر به‌شێكی ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران. بزانین كه‌سێ، ده‌زگایه‌ك
ئاماده‌یه ئه‌ركی من و ڕۆمانه‌كه بكێشێ؟