ئەهلی جەوهەر یان ئەهلی پۆستەر ؟
4/8/2021 12:48:00 PM
رێبوار خهلیل هیدایهت
کۆمەڵگەی کوردی و بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
بەتەواوی لە جەوهەری بابەتەکان دوورن و بەدوای ڕووکەشی شێوێنراوی بابەتەکانەوەن و
هەرکەس بە نیەتی خۆی بڵاوی دەکاتەوە و هەرکەس بە نیەتی خۆی تێیدەگات.
بۆ نمونە لە کاری پەرلەمانی دا
ئەگەر هەوڵ بدرێ لە یاساکان ووشەی گونجاو و ڕێک و پێک دابنرێت
گوناحە و تاوانە ؟؟
بۆ دەبێ لە باس کردنی یاسایەکی دوورودرێژ ، کەس
ڕوونەکاتە ناوەڕۆکی یاساکە و کاریگەریە ئەرێنی
و نەرێنیەکانی دەرچوواندنی یاساکە، لەبری
دەربڕینی ڕا و سەرنج و دروست بوونی گروپی پشتیوان و یان دژبەری
یاساکە ،
تۆ بێیت سەرنجی خۆت و خەڵک بخەیتە سەر داواکاری پەرلەمانتارێک بۆ گۆڕینی ووشەیەک ؟؟
لەوەش خراپتر
دەزگا گەورە و گران و بە حیساب پڕۆفیشناڵ پۆستەری بۆ دوست بکات و بڵاوی بکاتەوە بۆ بەرژەوەندی
بچوکی سیاسی زۆر بە بێویژدانانە و نامرۆڤانە هەوڵی ناشیرین کردنی پەرلەمانتارێکی پێبدەدی ؟
لەوەش کارەساتنر پەیج و
سایت و دەزگا هەبێ خۆی بە چاکسازیخواز
و ئەهلی جەوهەر بزانێ ، کەچی بەوشێوەیە بکەوێتە ئەو گەمە ناشیرینە بێتامەی کە زیاتر لە حزبەکانی دەسەڵات
و ئۆپۆزۆسیۆنی بێدەسەڵات پەرلەمان و کاری
پەرلەمانی ناشیرین دەکەن و ئەوەندەی تر خەڵک لە بەشداری دیموکراسیانە دەتۆرێنن . بەبیانووی ئەوەی کە لە ئێستا دا گەندەڵی
هەیە و مووچە بە لێبڕینەوە دەدرێت ، بێ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ئەو یاسایانە هەر بۆ
ئێستا نین و لەوانەیە دەیان ساڵ بەرکاربن
، بۆ دەبێ بە کرچ و کاڵی بۆ نەوەکانی داهاتوو بەجێبهێڵدرێت ، لەوانەیە کاتێک
سوود لەو یاسایانە وەردەگیرێت دۆخی حوکمڕانی زۆر لە ئێستا جیاوازتر بێت .
داواکردنی گۆڕینی ووشەیەک کە ئەسڵ دا ووشەیەکی
تورکیە بۆ ووشەیەکی کوردی تاوانە لە یاسای دەڤەری کوردان ؟؟
ئایا ئەو هەوڵە زۆر پێچەوانەی بەشداری کردنی
ئەو دەزگا و کەسایەتی و فیگەرانە نیە لە هەوڵ و کۆبونەوە و کۆنفڕانس بۆ هێنانەکایەوەی
زمانی ستانداردی کوردی ؟؟
ئەو دەزگایانە یان بوون بە بەشێک لە گەمەی
ناشرینی دەزگا موخابراتیەکان کە هیوادارین وا نەبێ .
یان ئاستی نوسەر و بەڕێوبەری نوسین و خاوەنی ئیمتیازەکانیان زۆر
لە ئاستی چینی مامناوەندی کۆمەڵگەش نرمترن
یان هەر ئەسڵەن تاقەتی گوێگرتن لە
کۆبونەوەی پەرلەمان و خوێندنەوەی پڕۆژە یاسا
و پێشنیاریان نیە و چاوەڕێن دوو سێ فەیسبوکەوانن شتێک بنوسن بۆ ئەوەی ئەوان خێرا
پۆستەر و شتی بۆ دروست بکەن و دەرخواردی خەڵکی لەخۆیان بێ تاقەت تری بدەن لە خوێندنەوە
و بەدواداچوونی بابەتەکان .