535وتار

چەند هەنگاوێکی کرداری ڕاستەقینە بۆ چاکسازی

5/1/2020 3:30:00 PM
رێبوار خه‌لیل هیدایه‌ت

ئەگەر هەرێمی کوردستان  بیەوێت چاکسازی بکات خۆی لەسەر پێ ڕابگرێت  پێویستە بەپەلە  ئەو هەنگاوانە بە پڕاکتیکی بگرێتە بەر . 
یەکەم : هێنانەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکانی پێشوو  و هێشتەوەی لە کوردستان  . 
دووەم : بە هەر جۆرێک و بە هەر شێوازێک بێ ،   هەموو کۆد و  ژمارە بانکی داهاتی  هەرێمی لێوەربگیرێتەوە ، لەو  هەنگاوە دڵنیام ژماژە حیسابی و  بڕی پارەی مۆڵدراو  و  شتی  سەیر و سەمەرەی لێ ئیجاد  دەبێ . 
سێیەم : هێنانەوەی هەموو ئەو پارانەی کە لە ژمارەیەکی یەک جار زۆر  حیسابی  بانکی لە دنیادا  بڵاوە پێکراوە . 
چوارەم  :  لەژێر ڕۆشنایی ئەو کۆد و ڕایەڵە و پەیوەندیانەی کە کەشف دەکرێن  پێداچوونەوە بە هەموو گرێبەست و لێکتێگەیشتنە  ئاشکرا و  ژێربەژێرانە   لەگەڵ کۆمپانیا و کەسایەتی ئاسایی و  مەعنەوی و  دەڵاڵ و  کڕیارەکان دا بکرێت  لەبەرژەوەندی  کوردستان . 
پێنجەم :  ئاشکراکردن و شەفاف کردنی ئەو مەلەفە و داوای لێبوردن کردن لە ناشەفافیەت و بەهەدەردانەکان . 
شەشەم  :  پێداچوونەوە و  ڕێکخستنەوەی سەرجەم داهاتەکانی ناوخۆ  و   ڕێگری کردن لە قاچاغ  و لێبوردنی گومرگی و  وەرگرتنی باج لە  هەموو کۆمپانیاکان بەبێ هەڵاوێر بەتایبەت کۆمپانیانی بواری  گەیاندن  و  نەوت  و نیشتەجێکردن .
حەفتەم  : بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو ژمارانەی کە بە قەرز لەسەر  حکومەت حیساب کراوە . لەو خاڵەدا دڵنیام ئەگەر مووچە و خەرجی  حکومەت لە ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ داهاتەکانی ناوخۆ و  فرۆشتنی نەوت و  پارەی هاتوو لە بەغدا  حیساب بکرێت بە هیچ جۆرێک  حکومەتی هەرێم  قەرزدار  نیە .
هەشتەم  : دانوستانێکی سەنگین  لەژێر ڕۆشنایی ئامارە تازەکان لەگەڵ مەرکەز  بکرێت و پێکهاتنی تازە  ئەنجام بدرێت 
نۆیەم  :  داڕشتەوەی سیاسەتی دارایی و    و  خەرجی حکومەتی هەرێم  و دانانی بودجەیەکی تەشغیلی سوککراو  لەژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی کە دێتە پێشەوە بە پەیڕەو کردنی خاڵەکانی پێشوو  . 
دەیەم  : پەیڕەوکردنی  سیستەمێکی مووچەی  عادیلتر بە زیاد کردنی مووچە کەمەکان و  کەمکردنەوەی مووچە باڵاکان . 
یازدەهەم  : دوای باش بوونی دۆخی مووچە و بودجەی تەشغیلی  دەست کرێتەوە دروست کردنی پڕۆژەکان لە هەموو سێکتەرەکان بەگوێرەی ئەولەوتی ژیانی هاوڵاتیان .
و  هاندان  و  ئاسانکاری بۆیان تا ڕۆڵی  خۆیان ببینن لە پێشخستنی وڵات و  کەم کردنەوەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی خەڵک .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن