١٤ حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
02:11 - 19/04/2025
زەمەن _ عێراقی
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد، لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیان سپاردن لە عێراق تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ شەممە، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، “لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق تۆمار کراوە”.
هاوکات بەپێی وتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی “شەش حاڵەت لە پارێزگای زیقار تۆمار کراوە، چوار حاڵەت لە کەرکوک، هەروەها لە بەغدا و موسەننا، نەینەوا و بەسرە لەهەریەکەیان یەک حاڵەت هەبووە”.