کتێبی "ناسیۆنالیزم؛ حکومەت و شناس لە جیهانی عەرەبیدا » نوێترین بەرهەمی نووسەر و لێکۆڵەری کورد لوقمان قەنبه ری بڵاوکرایەوە
02:21 - 28/05/2023
کولتووری زەمەن
ئاشنابوونی ڕۆشنبیرانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە
مۆدێرنیتی ڕۆژئاوا و کاریگەری حاشا هەڵنەگری مەسیحییە عەرەبەکانی دانیشتووی خاکی ئیمپراتۆریەت
لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدان و بەرەوپێشبردنی ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە کۆتایی
سەدەی نۆزدەهەمدا بوون. بەڵام قۆناغێکی گرنگی دیکەی گەشەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی کۆتایی
هاتنی شەڕی جیهانی یەکەم و داڕمانی خەلافەتی عوسمانی بوو، دواتر سەرهەڵدانی دژە
بزووتنەوە کۆلۆنیالیەکان و دواجار پێکهێنانی حکومەتی "وێستفالی" لە ناوچەکەدا.
لە ڕاستیدا، لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، کۆمەڵگا عەرەبییەکان
لە نێوان "ناسیۆنالیزمی عەرەبی/ پان عەرەبیزم" بە سروشتێکی زمانەوانی و
نەتەوەیی، "پان ئیسلامیزم" بە سروشتێکی ئایینی و لە کۆتاییدا "ناسیۆنالیزمی
خاکی" بە سروشتی خاکی و پێکهاتەیەکی سیاسی مۆدێرن. ئەم سێ ڕێبازە لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکانی
وەک عەلمانیزم، لیبرالیزم و سۆسیالیزم، بوونەتە ڕەوتی گەورەی ڕکابەری و دژ بەیەک لە
جیهانی عەرەبیدا تا ئەمڕۆ.
لەم ڕووەوە و بە گشتی ئەم کتێبەی ئێستا بە ڕوانگەیەکی
مێژوویی- شیکارییەوە هەوڵ دەدات لە سروشتی بیناسازیی دەوڵەت و کۆئۆردینیاتی شوناسە
نەتەوەیی و ئایینییەکان لەم کۆمەڵگایانەدا بکۆڵێتەوە، لە هەمان کاتدا مامەڵە لەگەڵ
بناغە مێژوویی و فیکرییەکانی هۆشیاری نەتەوەیی دەکات و ناسیۆنالیزم لە نێو کۆمەڵگا
عەرەبییەکان. ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی
هەزارەی ئەندێشەی سێیەم / تاران 1402