لهسلێمانی پێشانگاى پێگەى کورد و کەمینە نەتەوەییەکانى ترى ئەرمینیا كرایهوه
10:54 - 15/03/2023
كولتووری زهمهن
لە مۆزەخانەى سلێمانى، پێشانگاى فۆتۆگرافى و دێکۆمێنتارى دەربارەى پێگەى کورد و کەمینە نەتەوەییەکانى
ترى ئەرمینیا، بەڕێوەچوو.
رۆژی سێشەممە،
14ی 3ی 2023، بە ئامادەبوونى دکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و ھونەری سلێمانى و محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری
گشتی و ئارشاک مانۆکیان سەرکونسوڵى ئەرمینیاو هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و
نوێنەرى کونسوڵخانەى ئێران لە سلێمانى پێشانگاکە لەلایەن کونسوڵگەرى ئەرمینیا لە هەرێمى
کوردستان بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، بەڕێوەچوو.
لهپێشانگاكهدا
چەندین دەستنوسى مێژووى کورد لە ئەرمینیا، بەڵگەى مێژوویى کەمەنهتەوایەتییەکانى ئەرمینیا
و کورد لەو وڵاتە خرانەڕوو.
لە پێشانگاکەدا
لەگەڵ بوونى میوانێکى زۆر، چەندین کەسایەتى ئاگادارى مێژووى ئەرمینیا بەشداریان
کردبوو، تیایدا رونکردنەوەیان لەسەر بەڵگە و وێنەکان بۆ میوانەکان شرۆڤە دەکرد.
جگە لەبەشدارى رۆشنبیران
و کەسایەتیە سیاسیی و ئیدارییەکان، چەند هاوڵاتییەکى ئەرمەنیش سەردانى پێشانگاکەیان
کرد.
فۆتۆ: عەدنان رۆژبەیانی