سێیه‌مین موسڵمان، بوو به وه‌زیر له حكومه‌تی كه‌نه‌دا
04:44 - 13/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
له
میانی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌ندا، په‌رله‌مانتاری
بازنه‌ی تۆرۆنتۆ، عومه‌ر ئالغهابرا به وه‌زیری گواستنه‌وه دیاریكرا.
نووسینگه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه، وه‌زیری زانست و پیشه‌سازی،
ناڤدیپ باینس داوای كردووه خانه‌نیشین بكرێت و ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه.
له
راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له ئێستادا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
كه‌ندا، فرانچیۆیس-فلیپی چامپاگنی خراوه‌ته جێی باینس و وه‌زیری گواستنه‌وه،
مارك گارنیو ده‌كرێته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
له
راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی
تۆرۆنتۆ، عومه‌ر ئالغهابرا ده‌كرێته وه‌زیری گواستنه‌وه.
عومه‌ر
ئالغهابرا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵییه و له سعودیه له‌دایك بووه، به‌دوای وه‌زیری
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵان، ئه‌حمه‌د حسێن و وه‌زیری كاروباری ژنان، مریه‌م
مۆنسێف ده‌بێته سێیه‌مین وه‌زیری موسڵمان له‌و كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا.