494 جیهان

نێوانی تره‌مپ و پێنس تێچكووه‌

09:31 - 11/01/2021

زه‌مه‌ن_جیهانی



بەگوێرەی راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كان له‌ کۆشکی سپیه‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا لە شەوی چوارشەممەی ڕابردوەوە لەگەڵ مایک پێنس، جێگری سەرۆک ئەمریکا قسەی نەکردووه‌، ئەو شەوەی كه‌ کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترامپەوە هێرش کرایەسەر.


ئەمە لە درێژەی باس و خواسی ناکۆکی نێوان ئەو دوو پیاوە و زیادبوونی داواکارییەکان دێت بۆ پێنس، بۆ کاراکردنی هەمواری 25 ی دەستور، بۆ لابردنی تره‌مپ لە پۆستەکەی، چەند ڕۆژێک پێش کۆتایی هاتنی ماوەكه‌ی لە 20ی کانوونی دووەمدا.


میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، کە تره‌مپ لە پێنس توڕەیە، بەهۆی جێبەجێنەکردنەوەی داواکارییەکەی بۆ ڕەتکردنەوەی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.


بەپێی ڕاپۆرتەکان پێنس بێ هیوا و خەمبارە بەوەی سەرۆک له‌ شەوی هێرشكردنه‌ سه‌ر کۆنگرێس په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌كردووه‌، له‌ کاتێکدا لەگەڵ خێزانەکەیدا بووە، بە تایبەتی کە هەندێک لە لایەنگرانی تره‌مپ پێنسیان بە دروشمی دژە تره‌مپ بە ئامانج گرت.


جیفری لورد، بەرپرسی پێشوو لە ئیدارەی سەرۆک ڕۆناڵد ڕیگان، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوز، ناکۆکی نێوان سەرۆک و جێگری سەرۆکەکەی شیکردەوە و وتی لە ڕوانگەی سەرۆکەوە باوەڕی بە ڕۆیشتنی کۆتایی هەیە بۆ شەڕکردن بەبێ خۆبەدەستەوەدان.

 

وتیشی:"به‌ روانگه‌ی تره‌مپ ئەوەی پێنس کردی خۆبەدەستەوەدان بوو، هیچ کات حەزی لێ نەبوو، چاوەڕوانی دەکرد جێگرەکەی ئەنجامەکان پەسەند نەکات".

 

ئەو کەشە گرژەی نێوان ئەو دوو پیاوە، هاوكاته‌ لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن به‌ دوور نازانرێت جێگری سەرۆک هەمواری 25 ی دەستوور بۆ لابردنی تره‌مپ بەكاربهێنێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته‌ بەوه‌ی تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی ئارام هه‌ڵسوكه‌وت بكات، بەڵام هەر ئەم ڕاپۆرتانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری ڕوودانی ئەم کارە زۆر لاوازه‌.


پێنس ئەم بژاردەی لەگەڵ هیچ کام لە وەزیرەکان باس نەکردووە و پێدەچێت بۆ زۆربەی بەشەکان بێهێڵتەوە، ئەمەش وای له‌ شارلۆت دێنیت شیكه‌ره‌وه‌ی ستراتیژی كاروباری حزبی دیموكراتی كردووه‌ كه‌ بڵێت هەموو لایەک چاودێری مایک پێنس جێگری سەرۆک دەکەن، لە بارودۆخێکی سەختدا بێت.

دێنیت ئاماژەی بەوەدا، کە ژیانی پێنس له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ كه‌وتوه‌ته‌ مەترسیه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ شۆکێکی گەورە بۆی.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی كۆنگرێسدا سه‌ره‌ڕای داواكاری تره‌مپ، به‌ڵام مایك پێنس ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن