ئەمساڵ تەنها 10 هەزار کەس به‌شداری فەریزەی حەج ده‌كه‌ن
06:32 - 29/07/2020
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ
ته‌نیا 10 هه‌زار كه‌س به‌شداری فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن، كه سه‌رجه‌میان
دانیشتووی ناو سعودییه‌ن.
وەزارەتی حەج و عومرەی
سعودیە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەمساڵ
(10) هەزار حاجی بەشداریی مەراسمی حەجیان کردووە، كه سەرجەم بەشداربونی مەراسیمی
ئەمساڵ دانیشتووی ناو سعودییەن.
هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه، لەو ژماره‌یه سێ هەزاریان خه‌ڵكی سعودیه‌ن و
حەوت هەزار کەسیشیان خه‌ڵكی بیانین كه نیشتەجێی ئەو وڵاتەن.
باسی له‌وه‌شكردووه، ؛ ژمارەیەک نۆرینگەی گەڕۆک
و ئەمبوڵانس و تیمی پزیشکی یاوەریی حاجیان دەکەن و ئەوپەڕی پابەندن بە رێنماییە
تەندروستییەکان و رێکارەکانی دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ساڵی رابردوو، 2ملیۆن
و (489) هەزار و (406) كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ریی جیهانه‌وه، بەشداری فه‌رزیه‌ی حه‌جیان
كرد.