370وتار

ژمارەی نوێژ و دەسەڵاتی سەرۆک

1/9/2021 11:25:00 AM
هێدی رەزا

بۆیە ھەقە بەقەولی مەلای گوندەکە بڵێین ئەوە گۆڕان بەتەنھا قەناعەتی بە پارتیکرد ھەڵبژاردنی سەرۆک بھێنێتەوە ناو پەرلەمان فەرموون ئێوەش بەھەموو حزبەکانی تر قەناعەتی پێ بھێنن کە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کەم بکاتەوە.


فەرمو بەھەموتانەوە ھەوڵی لەگەڵ بدەن و قەناعەتی پێ بێنن کە ئەو نوێژەی تریش بکات پەیوەند بەم باسە سەبارەت بە گەڕانەوەی یاسای ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ ناو پەرلەمان ھەندێ لایەن بە لاقرتێ ئەڵێن گۆڕان چۆن ئەم ئیتیفاقەی کردوە بەبێ زەمانکردنی دەسکاریکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک، مزایەدەی بەسەرا ئەکەن کە کارێکی خراپی کردوە.



کابرا ئەیەوێ نوێژ نەکا بە بیانوو ئەڵێ سێ چوار نوێژم پێ ئەکرێ مەلا ئەڵێ قبوڵمە رۆژی چوار نوێژ بکەدواتر مقۆ مقۆ بە ئاواییا بڵاو ئەبێتەوە چۆن مەلا دەسکاری شەرعی کردوەو لەخۆیەوە نوێژی لەپێنج جارەوە کردۆتە چوار، بۆیە لێی کۆئەبنەوەو ئەیکەنە ھەرا ئەویش پێیان ئەڵێ من بەتەنھا قەناعەتم پێ کردوە لەپێنج نوێژ چوار نوێژیان بکا.



ئەگێڕنەوە لەیەکێک لەگوندە دورە دەستەکان کابرایەکی ئینکارو قەناعت نەکەر ئەبێ ھەموو ئاوایی ھەوڵی لەگەڵ ئەدەن ئەویش وەک تێکڕای خەڵکی ئاوایی نوێژ بکات بەڵام چەند لەگەڵی خەریک ئەبن فایدەی نابێ، ناچار پەنا ئەبەنە بەر مەلای گوند تا ھەوڵ بدا ئەویش بێتە ریزی خەڵک و نوێژەکانی بکا، بۆیە مەلا کابرا بانگ ئەکاودوای چەندو چونێکی زۆر لێی ئەپرسێ بۆ نوێژ ناکەیت؟ کابرا ئەڵێ تاقەتم نییە ڕۆژی پێنج جار نوێژ بکەم زۆرە مەلا ئەڵێ تاقەتی چەند نوێژت ھەیە؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن