جیاوازی نێوان توطين و هەژماری من
4/9/2024 11:22:00 AM
ئەمین بەکر
دەسەڵاتدارانی هەرێم
لەچی سودمەندن
دەسەڵاتدارانی هەرێم
دوای ئەوەی لە بابەتی نەوت و موچەو هەڵبژاردن ، نەیان توانی بەربەهەژمونی بەغدا بگرن ، و دەرئەنجامی سی و سێ ساڵ حوكم ڕانی شكست خواردویان بێ پشت و ناوەڕۆكی كردن ئەزمونی هەرێم ، ئێستا دەیانەوێت لەڕێگەی هەژماری منەوە بەحساب بەرگری لە هەژمونی دەسەڵاتی خۆیان بكەن .
پرسیارەكە ئەوەیە ئایا بونی هەژماری موچەخۆران چ بەرژەوەندێكی بۆ
هاوڵاتیان و ئابوری هەرێم هەیە، چ بەرژەوەندێكی
دەسەڵاتدارانی هەرێمیشی تێدایە؟
بەشێوەیەکی گشتی
لەدنیای بازاڕی ئازادا سودی بانکی لەوەدایە کە بێجگە لەكارئاسانی بۆ ڕێکارەکانی هەڵگرتنی
پارەو گواستنەوەدا ، سەرمایە بێنێتە بازاڕەوەو لەڕێگەی پێدانی قەرزەوە،سود بەئابوری بگەیەنێت
ئایا بەڕاست ئەو
بانکە ئەهلیانەی لەهەرێمدا هەن ئەوەیان کردوە؟
بێگومان بێجگە لەوەی
کە بانکەکانی لێرەهەبون ئەوەندەی دامەزراوەیەکی مشەخۆر بون بۆ وەرگرتنی پارە لەبانکی
ناوەندی و گۆڕینەوەی ،نەیان توانیوە خزمەتگوزارێکی ئەو تۆ پێش کەش بکەن ئەو کەمە
خزمەتگوزاریانەی وەک کردنەوەی حساب و حەواڵەکردنیشیان بە تێچویەکی زۆر گران كردوەو
دەکەن ، و بۆئەوەی قەرزیش نەدەن بەهاوڵاتیان سەرەڕای مەرجە زۆرەکانیان بۆ گرەنتی
كردنی قەرزەكانیان داوای سویەکی بانقی زۆر لەهاوڵاتی و پڕۆژە بەرهەم هێنەکان دەکەن.
کەوایە بابزانین
چی جیاوازێک هەیە لەنێوان ئەو بانکە ئەهلیانەو بانکی عێراقی ؟
بانکە ئەهلیەکان
ئەگەر تەوتینی موچەی موچە خۆران بکەن(هەژماری من) ئەوا سودێکی گەورە دەکەن لەبەردەوام
بونی جوڵەو زیاد بونی کاشی بەردەست لەدرێژمەوداد، حکومەتی هەرێمیش سود لە بەشێک لەو پارەیە وەردەگرێ لەڕێگەی ئەو کاشەی لە بانکی بەناو ناوەندی هەرێم لەپارەی بانکەکان
هەڵ ئەگیرێت.
کەبێگومان لەڕوی
ئابوریەوە سودێکی ڕاستەوخۆی بۆ هاوڵاتیان نیە.
بۆیە ئەم شەڕەی
حکومەتی هەرێم لەپێناو هەژماری من دەیکات ،تەنها بۆدوو شتە شەڕێکە بۆ خاتری دۆزینەوەی
بازاڕو سود گەیاندن بەوبانکە ئەهلیانە ئەو بەرهەمهێنانەی لەپشتیانن، و بۆئەوەش کە
لە ڕوکاردا وادەرکەوێت کە گەشەی ئابوری لەهەرێمدا هەیە، بابەتی سپی كردنەوەی پارەش
ئەگەرێكی زۆرە.
لەڕاستیدا ئەو
سودە ڕوکەشانە بەنسبەت موچەخۆرانەوە هەرگیز بەراورد ناکرێت بەبانکە حکومیەکانی عێراق
بەتایبەت ئەوانەی سەر بەوەزارەتی دارایی عێراقن لەبەر چەند هۆیەک.
1. بانکە
حکومیەکانی عێراق دوورترن لەمەترسی ئیفلاس بون و بەهۆی پشتگیری حکومەتەوە لێیان
،پارەدارترن.
2. سوی
بانکە حکومیەکانی عێراق زۆر کەمترە لەچاو بانکە ئەهلیەکان ، بۆئەوکەسانەی دەیانەوێت
قەرزیان لێ وەربگرن و ئەو بەرهەم هێنانەی دەیانەوێت پشتگیری پڕۆژە بەرهەم هێنەكانیان
بكەن.
3. لەماوەی
ڕابردودا ئەو بانکانە ڕێگەیەک بون بۆگەشانەوەی عێراق و جوڵەی بنیات نان لە شارەكانی
عێراقدا بێجگە لەهەرێم بەهۆی پێدانی پێشینەی جۆراوجۆری خانو بەرەو هاوسەرگیری و پڕۆژەی
بچوك وگەورەی پیشەسازی و كشتوكاڵی و بازگانی بەهاوڵاتیان وبەبێ سووی بانکی یان بەسویەکی کەم.
4. خزمەتگوزاریەکانی
ئەو بانکە حکومیانە هەرزانترە بەراورد بەبانکە ئەهلیەکان.
5.تاکە ڕەخنەیەک کەلەو بانکە حکومیانە دەگیرێت
،زۆری ڕۆتینات و بیرۆکراسیەتی بەڕێوەبردنە .کەپێم وایە وردە وردە بەرەو باشی ئەچێت.
پێویستە بڵێین لەماوەی
ڕابردودا زۆر هەوڵی تاكە كەسی هەبوو بەتایبەت
لەلایەن هەندێك پەرلەمانتارەوە بۆ كردنەوەی لقی بانكە حكومیەكانی عێراق بەڵام دەسەڵاتدارانی
هەرێم ڕێگربون لێی.