1344 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

11:53 - 09/11/2022

زەمەن-لایف ستایل


شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 9-11-2022 یان بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەشوێنی کارەکەت نادادپەروەرانە مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت ئەمەش دەبێتەهۆی بێزاریت، بەڵام ماوەیەکی کەم دەخایەنێت.


گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵبدە بە گرووپ پڕۆژەکەت جێبەجێبکە چونکە بەتەنها ناتوانیت تەواوی کەیت، بە گفتوگۆی ڕاستگۆیانە لەگەڵ هاوژینەکەت بدوێ.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەڕێگەی پەیوەندییەکانتەوە هەلی کارکردنی نوێ دێتە بەردەمت و قبوڵی کە، شت لە خۆشەویستەکەت مەشارەوەو گرنگی پێبدە.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
گرێبەستی کارکردن واژۆ دەکەیت و کەسێکی لێهاتوویت، لە هەڵەی خۆشەویستەکەت ببوورە و پەڕەی نوێ هەڵبدەرەوە.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
لە کۆمەڵێک هەڵە خۆت بپارێزە و زیادەڕۆیی لە شتەکان مەکە، چەند سوپرایزێکت بۆ دەکرێت و ژیانت بەباشی دەگۆڕێت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پێشنیاری چەند کارێکت بۆ دەکرێت بەڵام پەلە مەکە لە بڕیاردان، ئەمڕۆ پلانی داهاتوو دائەڕێژیت و گۆڕانکاری لە ژیانتدا ڕوودەدات.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت، هەوڵەکانت بۆ شکاندنی بەربەستەکان بۆ گەیشتن بەخۆشەویستەکەت دەشکێنیت، سەردانی کەسوکارت بکە.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لە شوێنی کارەکەت متمانەی زۆرت هەیە، هەوڵبدە لە ئاست خۆشەویستەکەت خۆپەرست مەبە و گرنگی پێبدە و ژیان بەقورسی وەرمەگرە.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەکارەکەت بەرەو پێش دەچیت و بەربەستەکان دەبڕیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دیدارێک دەکەیت، ئاگات لەتەندروستیت بێت.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کارێکت بەهاوبەشی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا کردووەو تووشی گرفتی یاسایت دەکات، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری بکە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پەلە مەکە لە گەڕان بەدوای کاردا و ماوەیەک پشوو وەرگرە، هەست بە قەلەقی دەکەیت و لە خۆشەویستەکەت جیادەبیتەوە.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەگەڵ هاوڕێکانت بەهۆی شتێکەوە بێتاقەت دەبن، بەڵام مەهێڵە کاریگەری بکاتە سەر دەروونت، تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن