3066 شیوازی ژیان

وێنەیەکی نەشیاوی میلانیا ترەمپ بڵاوبوویەوە

01:17 - 07/11/2021

 زەمەن-لایف ستایل
وێنەیەکی نەشیاوی میلانیا هاوسەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بڵاوکرایەوە.


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وێنەیەکی میلانیای دزەپێکرد و بڵاویکردەوە کە تێیدا ریکلام بۆ جلی ژێرەوە دەکات.

وێنەکە سێ ساڵ پێش ئەوەی میلانیا هاوسەرگیری لەگەڵ ترەمپ بکات گیراوە و لەگۆڤارێکی فەرەنسی بڵاوکراوەتەوە.

لە وێنەکەدا میلانیا لەتەنیشت خانمە نمایشکاری ئسکەندنافی ئیما ئەریکسۆن لەسەر جێگایەک بە نیمچەڕووتی پاڵکەوتووە.

هاوکات میلانیا پێشتر نمایشکاری جلوبەرگ بووەو کوڕێکی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن