وەزیری دارایی بانگهێشتی كۆمپانیاكانی ئیمارات دەكات روو لە هەرێم بكەن
06:30 - 04/05/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
وەزیری دارایی و
ئابوری، بانگهێشتی كۆمپانیاكانی ئیمارات دەكات روو لە هەرێم بكەن، كونسوڵی ئەو
وڵاتەش سوپاسی دەكات.
سەرلەبەیانی
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی
لە ئەحمەد زاهری، كونسوڵی گشتی ئیمارات كرد.
لەو
كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی
دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.
لای خۆشیەوە،
كونسوڵی گشتی ئیمارات ئەحمەد زاهری، سەرەرای سوپاسگوزاری بۆ وەزیری دارایی و
ئابوری جەختی لەوە كردوە كە حكومەتی وڵاتەكەی ئامادەیە بەشداری لە زیاتر بەرەو
پێشچوونی هەرێمی كوردستان بكات، چونكە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە هەرێمە
گەشەكردووەكانی ناوچەكە و شایانی هەموو جۆرە هاوكارییەكن.
لە
كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی ئیمارات دەتوانێت
كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان هان بدات ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان و پەرە بەبوژاندنەوەی
هەرێمی كوردستان بدەن.
لە كۆتایدا،
كونسوڵی گشتی ئیمارات سوپاسی پێشوازی و دەرگاكردنەوەی وەزیری دارایی كرد بۆ ئەو
كرانەوەیە بەڕووی هەردوولادا.
وەزیری دارایی و
ئابوری، هاتنی كونسوڵی گشتی ئیماراتی بەرز نرخاند و داواشی كرد لە بوارەكانی باج و
گومرك یارمەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكو فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی
كوردستان سود لە ئەزمونی ئیمارات وەرگرن.