بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟
09:29 - 16/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 16-1-2021ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
گرنگی بە کەسە نزیکەکانت بدە و واز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێنە، ئەگەر نا توشی کێشەی زۆر دەبیت، تەندروستیت باش دەبێت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵبدە دەستوەرنەدەیتە ژیانی کەسانی دیکە و کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، لە کێشەکەی گەورە رزگارت دەبێت و متمانە بە دەستدەهێنیتەوە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
چەند بڕیارێکی نوێ لە ژیانتدا دەردەکەیت سەبارەت بە خێزانەکەت، ئەمڕۆ کەسێکی نوێ دەناسیت و دواتر دەبێتە خۆشەویستت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەمڕۆ لەگەڵ دەوروبەرەکەت کراوە دەبیت و بیرۆکەی باش بۆ بەرپرسەکەت پێشنیار دەکەیت، لە هەوڵدایت بۆ ئەوەی دڵی خۆشەویستەکەت رابگریت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ بە چەند رووداوێک بەڕێدەکەیت و هێمنی لەدەست دەدەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەبێتە دەمەقاڵێتان و قسەی ناخۆش لەرووی دەدەیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و بۆ ماوەی چەند رۆژێ دڵخۆش دەبیت، خێزانەکەت داوات لێت دەکەن هاوسەرگیری بکەیت و پشتگیریت دەکەن.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی ئەوەی کێشەی زۆرت توشبووە، بەردەوام توڕە دەبیت و لە دڵەڕاوکێیایت، بەوهۆیەوە دڵی دەوروبەرەکەشت زۆر زویر کردوە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەگەڵ خێزانەکەت هەست بە بەختەوەری دەکەیت و لەناو کەسوکارەکەتدا رێزێکی زۆرت هەیە، هاوسەرەکەت نەخۆش دەکەوێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک کێشە و قەلەقی رزگارت دەبێت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کات بە خۆشەویستەکەت بدەیت و دیارییەکی پێ بدەیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی هەندێک گۆڕانکارییەوە، پارە دێتە دەستەوەو لە کۆمەڵگادا سەر بەرز دەبیت، بەهۆی ئەوەی خۆشەویستەکەت لێت دوورە هەست بە بێتاقەتی دەکەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کاری نوێت پێ رادەسپێردێت و ئەرکەکانت زیاد دەبن، سەرکەوتن تۆمار دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەچنە دەرەوەو کاتی خۆش بەسەر دەبن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ پەیوەندی بە چەند کەسێکەوە دەکەیت و لەبارەی کارەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەیت، زۆر فشار دەخەیتە سەر خۆشەویستەکەت و زیانی پێ دەگەیەنێیت.