2212 هەمەڕەنگ

بە وێنە... شاژنی تاریکی بناسە

11:17 - 14/01/2020

"زەمەن"
خانمە مۆدێلێکی جلوبەرگ، بەهۆی جوانی و رەنگ ڕەشی پێستییەوە، لەماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدا دەکات و  دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

نیاکیم گاتویکی تەمەن 24 ساڵ، بەڕەگەز خەڵکی وڵاتی باشووری سودانە، بە یەکێک لە جوانترین ژنەکانی دنیا هەڵبژێردراوە و وەک مۆدێلی جلوبەرگی ئەمریکی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کار دەکات و بەهۆی جوانی لەشولاری و رەنگ رەشی پێستییەوە نازناوی "شاژنی تاریکی" پێبەخشراوە.

نیاکیم لەلێدوانیدا بۆ میدیاکانی ئەمریکا باسی لەوەکردوە، سەرەتا کاتێک چۆتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەهۆی رەنگی رەشی پێستییەوە رووبەروی رەخنەیەکی زۆر بۆتەوە.

 

بەڵام پاش ماوەیەک بەهۆی وێنەیەکییەوە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردبووەوە، دەبینێت زۆرترین بینەری دەبێت و نازناوی "شاژنی تاریکی" پێدەبەخشن.

ئەمەش بەشێک لە وێنەکانی شاژنی تاریکییە

 

 

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن