هەواڵ

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

08:57 - 14/01/2020 630 جار خوێندراوەتەوە

 "زەمەن"
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.

 

کاوڕ

شێوازی هەڵسوکەوتت بگۆڕە و زیاتر کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، دەکەویتە خەمێکی قوڵەوە لە ئاست خۆشەویستەکەت.

 

گا

بەردەوامیت لە کارکردن و سوود لە ئەزموونە نوێکان وەردەگریت، خۆشەویستە کۆنەکەت دەگەڕێتەوە و چاوت پێی دەکەوێت.

 

دووانە

ئەم ماوەیە بۆت دەردەکەوێت کە چەند کەسێک لە دژی تۆ پلان دادەڕێژن و قسە دەکەن، بەمەش بێتاقەت دەبیت، تەندروستیت جێگیرە.

 

قڕژاڵ

لەبارەی ئەوەی کەسێکی نزیکت پلەیەک وەردەگرێت تۆ پێی بێتاقەت دەبیت و کارت تێدەکات، هاوڕێیەکت دەبێتە خۆشەویستت.

 

شێر

گۆڕانکاری لە خێزانەکەت ڕوودەدات و ئەندامێکیان هاوسەرگیری دەکات، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت پلانێکتان هەیە و بەکەس ناڵێن.

 

فەریک

لە دۆخێکدایت کە دەتوانی تواناکانتی تێدا بخەیتەڕوو، بەشداری بۆچوونەکانی خۆشەویستەکەت بکەو پێکەوە بڕیار لەسەر شتەکان بدەن.

 

تەرازوو

بانگهێشت دەکرێیت بۆ چەند بۆنەیەک و چاوت بەچەند کەسێک دەکەوێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری بکە، خواردنی چەوری مەخۆ.

 

دووپشک

هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت و خێزانەکەت گەشتێکی دوور ئەنجامدەدەن، خۆشەویستەکەت لێت دووردەکەوێتەوە.

 

کەوان

هاوڕێکانت دڵسۆزن و لە بەرژەوەندی تۆدا قسە دەکەن، لەگەڵ هاوژینەکەت پەیوەندییەکی پتەوتان هەیە و زۆر کەس ئەوەی پێخۆش نیە.

 

گیسک

زۆر ماندوویت و پشوو وەرگرە، خۆت کۆبکرەوە، بەردەوام دەمەقاڵێ لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەکەیت، ئەمەش ئەنجامی باش نابێت.

 

سەتڵ

هاوڕێیەکی کۆنت دەیەوێت ئاشتت بکاتەوە سەرباری ئەوەی تۆش هەڵە بوویت، خۆت لە هەندێک کار هەڵمەقورتێنە.

 

نەهەنگ

گۆڕانکاری لەشوێنی کارەکەت ڕوودەدات و چەند بڕیارێک لە ئاستت دەردەچێت، خۆشەویسەکەت زیاتر لێت نزیک دەبێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن