553 ئابوری

نرخى دۆلار و لیرەى سورى بەرزبوونەوە

06:43 - 30/12/2024

زەمەن - ئابورى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ لە داخستنى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار و لیرەى سورى بەرامبەر دینارى عێراقى بەرزبوونەوە.

 

لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 151,800 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا لە کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 151,500 دینار بوو.

 

هاوکات لیرەى سوریش بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە و یەک ملیۆن لیرەى سورى بەرامبەر 160 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەک ملیۆن لیرە بەرامبەر 175 هەزار دینار بوو.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن