57 ئابوری

نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە گۆڕانکارییان بەسەردا هات

10:28 - 28/09/2024

زەمەن - ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بەرز بووەوە و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئەیلوول، بەپێی ئەو نرخانەی "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو دهۆكەوە دەستیكەوتووە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە 151 هەزارو 250 دینارە بەفرۆشی كۆو بەتاكیش بە 151  هەزار و 750 دینارە.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:

 100 دۆلار بە بە 151 هەزارو 250 دینارە.
100 یۆرۆ بە 167 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 196 هەزار و 500 دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زارو 600 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هه‌زارو  600 دینارە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن