581 کوردستان

نوێترین زانیارى لەسەر مووچەى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت

11:35 - 10/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

درەنگانى شەوى رابردوو شاندێکى چاودێرى دارایى لە وەزارەتى دارایى عێراق هاتووەتە هەولێر و ئەمڕۆ لە وەزارەتى پێشمەرگە وردبینى بۆ لیستى مووچەى پێشمەرگە دەکات.

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى زەمەن، دواى تەواوبوونى وردبینى لە لیستى مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە، شاندەکە دەچێتە وەزارەتى ناوخۆ و وردبینى بۆ لیستى مووچەى هێزە ئەمنییەکانیش دەکات و دواتر شاندەکە دەچێتە سلێمانى و بەهەمانشێوە وردبینى بۆ لیستى مووچەى هەردوو وەزارەتەکە دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن