248 کوردستان

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌باره‌ی كاری ته‌كسیه‌وه‌ بڕیاری نوێی ده‌ركرد

03:03 - 25/01/2023

"زەمەن"

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وزاری تایبه‌ت به‌پێدانی لۆگۆی تەکسی دەرکرد و رایگه‌یاند: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك موچه‌كه‌ی ملیۆنێك دینار كه‌متر بێت ده‌توانێت كاری ته‌كسی بكات.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم له‌ نوسراوێكدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، رایگەیاند: بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆکەی لۆگۆی تەکسی و بەرەچاوگرتنی بارودۆخی ئابوری بۆ بەرژەوەندی گشتی خەڵک و ئەو توێژەی کاری تەکسی دەکەن چەند بڕیارێك دراوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت: هەر فەرمانبەرێکی حکومەت کە موچەکەی کەمتر لە یەك ملیۆن دینار رێگای پێدەدریت کاری تەکسی بکات و لۆگۆی پێدەدرێت، بەڵام پێویستە ساڵانە لەکاتی نوێکردنەوەی لۆگۆی تەکسییەکەی پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت کە کۆی موچەکەی تێدا رونکرابێتەوە.

تا رێکەوتنی 15ی تەموزی ئەمساڵ مۆڵەت دەدرێتە ئەو شۆفێرانەی تەکسی کە رێکارەکانی لۆگۆی تەکسی تەواو بکەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن