دۆلار ڕووی له به‌رزبونه‌وه كرد
03:09 - 24/01/2023
زەمەن_ئابوری
نرخی دۆلار ڕووی له به‌رزبونه‌وه كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت
دوێنێ هه‌ر 100 دۆلارێك نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار دینار دابه‌زی.
كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ 100 دۆلار به‌رزبوه‌وه بۆ 162 هه‌زار و
800 دینار، له كاتێكدا شه‌وی رابردوو 100 دۆلار دابه‌زی بۆ 158 هه‌زار دینار. به‌رزبونه‌وه‌ی
دۆلار به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی بڕێكی كه‌می دۆلاری خسته
بازاڕه‌وه كه به‌شێوه‌ی كاش 59 ملیۆن دۆلار بوو.
دابه‌زینی نرخی دۆلار دوێنێ، په‌یوه‌ندی به گۆڕینی پارێزگاری بانکی
ناوەندی عێراقه‌وه هه‌بوو، كه به بریاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق،
مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی لادراو لە جێگەکەی عەلی عەلاق دانرا، کە لە نێوان
ساڵانی ۲٠۱٤ تا ۲٠۲٠ پارێزگاری بانکی ناوەندی بووە.