شەپۆلێکى دیکەى بارانى بەخوڕ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
05:20 - 03/12/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەپێى پێشبینییە
کەشناسسییەکان، له رۆژانی 9 و 10ی مانگ شه‌پۆلێكی
بارانبارینی به‌خوڕ و هه‌وره تریشقه هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای
بواری كه‌شناسی بڵاویكردوه‌ته‌وه، "له ئه‌مڕۆ بۆ رۆژی سێشه‌ممه كه‌ش به‌سه‌قامگیری
ده‌مێنێته‌وه و ئاسمانی هه‌رێم به‌زۆری كات له‌نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌وردا ده‌گۆڕێت،
له رۆژانی 6 و 7ی مانگ كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی لاوازی ده‌ریای ناوه‌ڕاست
لهسهرناوچهكانمان ده‌بێت كه خۆی له بارانێكی كه‌م ده‌بینێته‌وه له‌هه‌ندێك
كات و ناوچه‌دا و بارینی به‌فرێكی كه‌م له چیا به‌رزه‌كاندا واتا له‌زۆربه‌ی
ناوچه‌كان باران نابارێت و ته‌نها ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك
نزمتر ده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌ی
بهوهشكردوه، "له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و به‌تایبه‌ت له رۆژانی 9 و
10ی مانگ پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ و هه‌وره تریشقه له‌ده‌ریای
سوره‌وه ناوچه‌كانی باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سعودیه بگرێته‌وه كه تا ناوچه
سنوریه‌كانی باشوری عێراق كاریگه‌ری ده‌بێت، له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری
نابێت و كه‌ش ئاسایی ئه‌بێت، بۆیه به‌گشتی له ئه‌مڕۆوه تا 18ی ئه‌م مانگه
پێشبینی هاتنی شه‌پۆلی بارانبارینی گشتگیری زۆر و باش له ئارادا نیه كه سه‌رجه‌م
ناوچه‌كان بگرێته‌وه و زیاتر كه‌شی ناوچه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری سیستمێكی بهرزهپاڵهپهستۆدا
جێگیر ده‌بێت".
دەشڵێت،
"له زۆرێكی وڵاتانی ئه‌وروپا له 7ی ئه‌م مانگه‌وه تا 17ی مانگ كه‌شێكی زۆر
ساردتر ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی به‌هێزی سه‌رما و به‌فربارین به‌هۆی
دابه‌زینی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ری و كاریگه‌ریه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئه‌بێت
له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كه".
ئاراس جه‌بار باسى لەوەشکردووە، "ئه‌و وشكیه تا راده‌یه‌ك
كۆتایی هاتوه كه له دو ساڵی ڕابردودا هه‌بو، پێشبینیه‌كانیش دڵخۆشكه‌رن بۆ
بارانبارین لهماوهكان و مانگه‌كانی داهاتودا تا كۆتای وه‌رزی بارانبارین و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت
بارانبارینهكان بگه‌ڕێنه‌وه ئاستی تێكرایهكانی خۆی كه پێشتریش له‌ناو وه‌رزی
هاویندا باسده‌كرا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ری وشكه ساڵی و كه‌مبارانی له 2022 بۆ 2023 ئه‌گه‌رێكی
لاواز و پێشبینی نه‌كراوه به‌كۆی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه پشتپێبهستراوهكان".